سێشه‌ممه‌ ۲۸ ڕه‌شه‌ممه‌ ۱۳۹۷

بابه‌ته‌هاوپه‌یوه‌نده‌کان


ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

رۆژنامه كوردپرێس 18-08-2012

كوردپرێس :ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس بۆ پشیوانی لە گەل و خاکی فەلەستین و ئەوەڵین قیبلەی موسڵمانان، لە ٥٥٠ شاری ئێران بە ئامادەبوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشکۆوە بەڕێوەچوو.
له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌ی ماڵپه‌ڕی ‌كوردپرێس هه‌روه‌ها ده‌خوێنینه‌وه كه: پێش نیوەڕی هەینی ٢٧ی گەلاوێژ، لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ئێران و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر جەماوەر لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بە دروشمەکانی "نەمان بۆ ئیسرائیل"، "نەمان بۆ ئەمەریکا" و "نەمان بۆ زایۆنیسم" بەڕێوەچوو و بەشداربووان بەرەو مزگەوتەکان و شوێنەکانی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی بەڕێ کەوتن.لەم ڕێپێوانەدا کە بۆتە نەریتێکی ساڵانە و هەرساڵ لە هەینیی کۆتایی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێ، گەلی ئێران پشتوانیی خۆیانیان بۆ گەلی فەلەستین و مزگەوتی قودس دووپات کردەوە. ڕێپێوەكانی ئێرانی داوای ئازادی بۆ قودس و لەناوبردنی ئیسرائیلیان کرد.لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا بەیاننامەیەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا جگە لە پشتگیریی لە ئامانجی سەرهەڵدان و بەرخۆدانی فەلەستین، هاوکات ئاماژە بە قەیرانی سووریاش کراوە.لە بەیاننامەکەدا ڕووداوەکانی سووریا بە پیلانی هاوبەشی دەسەڵاتی پاوانخوازی جیهانی و عەرەبی؛ بۆ شکست هێنان بە بەرخۆدانی ئیسلامی و بەرەی خۆڕاگری لە بەرانبەر زایۆنیسم ڕاگەیێندراوە.  لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی ئێران، فەلەستین، حزبوڵڵای لوبنان و دروشمەکانی دژ بە زایۆنیسم، ئەمەریکا، بەریتانیا و پشتوانە عەرەبی و ڕۆژئاواییەکانی ئیسرائیل بەرزکرابووەوە.هاوکات جگە لە ئێران لە ٨٠ شاری وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهانیش، ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بەڕێوەچوو بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و دژایەتی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری ئیسرائیل.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
چاپي كه
به‌روار: 2012-08-18 | په‌نجه‌ره: په‌یامی رۆژ | سه‌ردان: 172 | Like: 1