کورتەیەک لە بەسەرھاتەکە:
ستایش کچێکی لاوی سەر بە بنەماڵەیەکی ئایینیە کە لە جەنگەی ھەڵاتنی موحەممەدی برای لە سەربازی و چوونی لەئێران دڵی لە تاھیری فیردەوس دەچێت کە ھاوسەربازیی براکەیەتی. بەکوژرانی موحەممەد لە کاتی ھەڵاتن و کەوتنە زیندانی تاھیری فیردەوس وەکو ھاوتاوانی موحەممەد، بنەماڵەکانی ھەردووکیان بەتوندی بەگژ یەکتردا دەچنەوە. بەکۆتایی ھاتنی سزاکەی تاھیر سەرباری دژایەتیی بنەماڵەکەی دەچێتە خوازبینیی ستایش و ئەوانە لەوپەڕی تەنیایی و تەریک خرانەوەدا پێکەوە دەزەوجن و...
دەرھێنانی: سەعید سوڵتانی
ئامادەکردنی: ئارمان زەڕین کوب
ئەکتەرەکان: داریوش ئەرجومەند،مەحمود عەزیزی، نەرگس موحەممەدی، مەھدی پاکدڵ،سیما تیرئەنداز، موحەممەدمەھدی سلوکی،زەھرا سەعیدی، ڕامسین کبریتی، شیوا خونیاگەر و...
کاتی بڵاوبوونەوە: هەموو شەوێ کاتژمێر 22:30 بە کاتی تاران و 21:00 به کاتی کوردستانی عێراق