هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن عه‌بادی دژایه‌تی توندی به‌دواوه ده‌بێت
سیاسه‌توانێکی به‌ناوبانگی کورد وتی: هێنانه ئارای بابه‌تی گۆڕین و دیاری کردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه، دژایه‌تی توندنی پارته کوردستانییه‌کان، سه‌رجه‌م سیاسه‌توانان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی به‌دواوه ده‌بێت. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ئاژانسی هه‌واڵی عێراق "واخ" مه‌حموود عوسمان سیاسه‌توانی کورد له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا به ئاماژه به‌وه‌ی که سه‌رجه‌م پارته کوردستانییه‌کان و هه‌موو سیاسه‌توانانی عێراق و هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ دیاری کردنی سه‌رۆکی کاتی بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی دژایه‌تی ده‌که‌ن، ڕایگه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌نجام دانی وه‌ها کارێک ده‌بێ ڕای دادگه‌ی فێدراڵی عێراق وه‌ربگرێت. ناوبراو هاوکات زیادی کرد: هاتنه ئارای وه‌ها مژارێک ده‌بێته هۆی ئه‌وه که سیاسه‌توانان و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان په‌له بکه‌ن له دۆزینه‌ه‌ی ڕێچارهیێک بۆ پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و دوو بژارده له‌به‌رده‌میان ده‌بێت که بژارده‌ی یه‌که‌م سازان و ڕێککه‌وتنی خێرای نێوان پارته‌کان بۆ دیاری کردنی سه‌رۆکی نوێ و بژارده‌ی دووه‌م، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه.
بهروار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره:
عێراق | سه‌ردان: 360 | Like: 0