شه‌ممه‌ ۲۹ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کرانه‌وه‌ی جادده‌ی ئوم قه‌سر له‌ باشووری ئێراق

دوابه‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ داواکاریی شارومه‌ندانی ئێراقی، جادده‌ی شاری به‌نده‌ریی ئوم قه‌سر له‌ ستانی به‌سره‌، له‌باشووری ئه‌و وڵاته‌ کرایه‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆری ڕۆیته‌رز، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ پاش دوو ڕۆژ که‌ ناڕازییانی ئێراقی جادده‌ی شاری به‌نده‌ریی ئوم قه‌سریان داخستبوو، به‌ به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئێراقی له‌مه‌ڕ ڕه‌خساندنی هه‌له‌کانی نوێی کارکردن بۆ ناڕازیان، ئه‌و جادده‌ کرایه‌وه‌.
ئه‌نمار سه‌فی، وته‌بێژی کۆمپانیای حکومه‌تیی به‌نده‌ره‌کانی ئێراق، وتی: له‌ئه‌نجامی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاسایشی و به‌رپرسی کۆمپانیای حکومه‌تیی به‌نده‌ره‌کانی ئێراق له‌ ئوم قه‌سر، کاربه‌ده‌ستانی ئێراقی به‌ڵێنیان دا 75 هه‌لی کارکردنی نوێ بڕه‌خسێنن.
شارومه‌ندانی ئێراقی بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی کار و باری ژیان وگوزه‌رانیان، جادده‌ی شاری به‌نده‌ریی ئوم قه‌سریان داخست و ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا لۆرییه‌کان ده‌ربازبن و کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ره‌کان بچنه‌ ناو دامه‌زراوه‌کانی شاری به‌نده‌ریی ئوم قه‌سر.
به‌نده‌ری ئوم قه‌سر، له‌نێزیک شاری به‌سره‌ له‌ ستانی به‌سره‌ ، شوێنی بارگرتنی که‌شتیه‌کانی هه‌ڵگری دانه‌وێڵه‌و ئه‌و که‌ره‌سته‌ قورسانه‌یه‌ که‌ له‌ پیشه‌سازیی نه‌وتی ئێراق، که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گیردرێ به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌و به‌نده‌ره‌، نه‌وت هه‌نارده‌ ناکرێت.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 254 | Like: 0

can't open file