سێشه‌ممه‌ ۲۱ سه‌رماوه‌ز ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کاردانه‌وه‌کان به‌ نوێکرانه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا

سێناریۆی نوێکرانه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و پاوانخوازییه‌که‌ی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌دا، له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی و لایه‌نه‌کانی کورد وئێراقی به‌ره‌وڕووبووه‌. ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمی کوردستانی ئێراق سه‌رباری نه‌یاره‌تی لایه‌نه‌کانی کورد، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌روبه‌ندی کۆتایی هاتنی خولی نوێکراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌، جارێکی دیکه‌ سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ی بۆ دوو ساڵی دیکه‌ نوێ کرده‌وه‌. پاش ڕاگه‌یێندرانی نوێکرانه‌وه‌ی دووباره‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئه‌و هه‌رێمه‌، سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی ئێراق ، وێڕای به‌نایاسایی زانینی نوێکرانه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا، ناوبراوی به‌ده‌سه‌ڵاتخوازی و به‌زاندنی یاساوڕێساکان تاوانبار کرد.
هۆشیار عه‌بدوڵا وتی: نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌په‌رله‌مانی هه‌رێم زۆرینه‌ نین هه‌تا بتوانن سه‌رۆکایه‌تی بارزانی نوێ بکه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ، دۆسییه‌که‌یان خسته‌به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌، سه‌رۆکایه‌تی بارزانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیکه‌ نوێ کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ له‌دژ یاساوڕێسا نێوخۆییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستانه‌.
یوسف محه‌ممه‌د، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانیش وێڕای به‌نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م دانی نوێکرانه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌سه‌ر ناوچه‌ی کوردستان، وتی: سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان ئیلزام هێنه‌ر نییه‌و هیچ شه‌رعییه‌تێکی نییه‌.
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ نوێکرانه‌وه‌ی خولی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ نوێکرانه‌وه‌ی خولی سه‌رۆکایه‌تی ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق به‌فڕ و فێل و گزیکاریی یاسایی و ڕه‌وا پێشاندانی، کرده‌یه‌کی نه‌شیاو و نادیموکراتیکه‌، وتی: نه‌یاری هه‌رچه‌شنه‌ ڕێکارێک به‌ده‌ر له‌چوارچێوه‌ی یاسایی له‌باره‌ی پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراقه‌.
فاروق جه‌میل سه‌رۆکی پێشووی ئیداره‌ی داده‌وانیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراقیش وتی: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم له‌باره‌ی نوێکرانه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نایاساییه‌ چونکه‌ له‌ژیر کارتێکه‌ریی گرووپیکی سیاسیدا ده‌رکراوه‌.
هه‌رله‌وباره‌وه‌، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ئیسلامیی ده‌عوه‌ی ئێراق به‌سه‌رۆکایه‌تی نووری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئێراق له‌کاردانه‌وه‌ به‌نوێکرانه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، بارزانی به‌ پێشێلکردنی یاساوڕێساکان و ده‌سه‌ڵاتخوازی، تاوانبار کرد.
خه‌له‌ف عه‌بدوسه‌مه‌د، سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی ده‌عوه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق ڕایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌رچی پارته‌ کوردییه‌کان نه‌یاری مانه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوون، به‌ڵام به‌ده‌ستتێوه‌ردانی هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تی بارزانی به‌سه‌ر ناوچه‌ی کوردستاندا نوێکرایه‌وه‌.
ئه‌وه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ مه‌سعوود بارزانی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر پاش ڕاگه‌یێندرانی نه‌یاره‌تی چوار پارتی سه‌ره‌کی(یه‌کێتی نیشتمانی، گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی) له‌گه‌ڵ نوێکرانه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ، هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو بێتوو پرسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، خۆی ده‌سبه‌کار ده‌بێت و پرسه‌که‌ به‌شێوازی خۆی کۆتایی پێ دێنێت.
به‌قسه‌ی چالاکوانانی کورد، مه‌سعوود بارزانی له‌و ده‌گمه‌ن که‌سانه‌یه‌ که‌ خولی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی به‌فڕ و فێڵی جۆربه‌جۆر به‌ده‌ست هێناوه‌و درێژه‌ ده‌دات به‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌که‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمدا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-19 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 312 | Like: 0

can't open file