دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

2سه‌ربازی عه‌ره‌بستان له‌یه‌مه‌ن داکوژراون

سه‌رچاوه‌سه‌ربازییه‌کان له‌سوپای سه‌عوودی دانیان داناوه‌له‌سه‌ر کوژرانی دووکه‌س له‌سه‌ربازانی خۆیان دوابه‌دوای په‌لاماری هێزه‌کانی یه‌مه‌نی بۆ سه‌رجیزانی باشووری له‌عه‌ره‌بستان دا. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ماڵپه‌ری ده‌نگ وباسی که‌نالی ئه‌لعاله‌م، له‌کاتی په‌لاماری عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی بۆ سه‌ریه‌مه‌ن تابه‌ئێستا ژمارێک له‌سه‌ربازانی ئه‌م وڵاته‌ له‌په‌لاماره‌کانی تۆله‌ئه‌ستینانه‌ی سوپا وهێزه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌مه‌ن دا کوژراون.
هه‌رله‌م حاله‌داسوپا وهێزه‌کانی جه‌ماوه‌ری یه‌مه‌ن دۆێنی له‌ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش داناوه‌ندی سه‌ربازی عه‌ره‌بستانی "غه‌رف ئه‌لشه‌یخ" یان له‌شاری جیزان به‌ته‌واوه‌تی گرته‌ ده‌س خۆیان ودووترۆمبیلی سه‌ربازی سه‌عوودییه‌کانیا ن له‌ناوبرد. له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ژمارێک له‌هێزه‌کانی سه‌عوودی کوژران وباقی ئه‌وانیش ڕایانکردووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌مه‌نییه‌کان جه‌ختیان کرد له‌حالێکداکه‌ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌ وبه‌کڕێگیراوانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی گه‌ره‌کیان بوو له‌ڕیگای ئاوه‌ڕێ" لودر "دزه‌بکه‌نه‌ نێو ناوچه‌ی مه‌کراس له‌شاری به‌یزا، یه‌که‌کانی تایبه‌تی سوپای یه‌مه‌ن ولێژنه‌کانی ئینقلابی 8 زره‌پۆشی هانر ی ئیماراتی وترۆمبیلێکی سه‌ربازی برادلی ئه‌وانیان له‌ناوبرد و وژماریکی زۆرله‌وانیان کووشتووه‌ وبرینداریان کردوون وژماریکیشیان به‌دیل گرتووه‌. هێزه‌کانی یه‌مه‌نی هه‌روه‌ها له‌گردوپه‌ری چیاکانی قیفه‌ له‌ماره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده‌ وبه‌کڕیگیراوانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی تێکه‌ڵچوون له‌م تێکه‌ڵچوونه‌دا ژمارێکی زۆری ئه‌ندامانی تاقمه‌ چه‌کداره‌کان کوژران وژمارێکی زۆریشیان برینداربوون. ڕۆژی ڕابردوو،ده‌یان هه‌زارکه‌س له‌خه‌ڵکی یه‌مه‌ن،به‌به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانی به‌ربڵاوله‌سه‌نعا، تاوانکارییه‌کانی ده‌سدرێژکارانی سه‌عوودی وبه‌کڕیگیراوانی ئه‌وانیان له‌یه‌مه‌ن وخستنه‌به‌رپه‌لاماری که‌سانی مه‌ده‌نی بێ سووچ وتاوانیان ئیدانه‌ کرد.به‌شدارانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ هه‌روه‌ها خوازیاری نه‌هێشتنه‌وه‌ی گه‌مارۆی زاڵمانه‌ی سه‌رخه‌ڵکی یه‌مه‌ن بوون که‌له‌پێنج مانگ له‌مه‌و به‌ر تابه‌ئێستا هه‌روابه‌رده‌وامه‌ .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 287 | Like: 0

can't open file