سێشه‌ممه‌ ۲۱ سه‌رماوه‌ز ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پێداگریی ئه‌فخه‌م له‌ سه‌ر پاراستنی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی نێوخۆیی بۆ دیاری کردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی لوبنان

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: پارت و کۆتله‌ سیاسییه‌کانی لوبنان ده‌توانن به‌ پێی دابین کردنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، پاراستنی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی نێوخۆیی، ڕێکارێکی درووست و کاریگه‌ر بدۆزینه‌وه‌ بۆ دیاری کردنی سه‌رۆک کۆماری نوێی ئه‌م وڵاته‌. "مه‌رزییه‌ ئه‌فخه‌م" وته‌بێژی وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌ وه‌ڵام به‌ هه‌واڵنێری به‌شی ده‌ره‌وه‌سنووریی ئێران سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵی تاران بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسیی لوبنان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته‌ وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئیران به‌رده‌وام له‌ چوارچێوی پرسه‌ ناوخۆییه‌کان و هاندانی گرووپه‌کانی ئه‌م وڵاته‌، سوور و پێداگر بووه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری لوبنان.
ئه‌فخه‌م ڕاشکاوانه‌ ڕایگه‌یاند ؛، ئه‌وه‌ی وا گرینگه‌ هاندرانی وتووێژ و دانوستانه‌کانه‌ به‌ بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له‌ کاروباری نێوخۆیی لوبنانه‌ تا به‌رپرسانی لوبنانی له‌ یه‌که‌م زه‌ماندا ڕێکارێکی شیاو و له‌بار بۆ به‌هێزتر کردنی ویفاقی نه‌ته‌وه‌یی بدۆزنه‌وه‌.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵام به‌ پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی "به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش" هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی کۆگه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌ نیۆیۆرک وتی: له‌ کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی "به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش" وا پلانی بۆ داڕێژراوه‌ که‌ له‌ په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی کۆگه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ ئاستی جێگراندا به‌ڕێوه‌ بچێ تا ناوه‌ڕۆک و فه‌رمانبه‌رێتیی ئه‌م کۆمیسیۆنه‌ لێک بدرێته‌وه‌.
وته‌بێژی ده‌زگه‌ی دیپلۆماسیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌ره‌ی هاریکاریی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارسیش وتی: هاریکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ به‌شێک له‌ ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووه‌ و به‌ پێی سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و بنه‌ڕه‌تی، تاران به‌رده‌وام خوازیاری وتووێژ و هاریکاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌یه‌.
ئه‌فخه‌م سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی شیمانه‌یی "به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاوی هاوبه‌ش" یش وتی: ئێران له‌م باره‌وه‌ هیچ نیگه‌رانییه‌کی نییه‌ چوونکه‌ ڕێگایه‌کی به‌ پێی ویست و وره‌ی سیاسی و ته‌واو وشیارانه‌ و به‌ پێی ستراتژیی براوه‌ - براوه‌یه‌.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێی داگرت؛ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی که‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌کانی دانوستان و وڵاتانی دیکه‌یشه‌وه‌ پێشوازی لێ کراوه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 1035 | Like: 0

can't open file