سێشه‌ممه‌ ۲۱ سه‌رماوه‌ز ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ده‌سپێبوونی ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کورد له‌ که‌رکووک

ئۆپراسیۆنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی ئێراق بۆ کۆتایی هێنان به‌ داگیرکرانی گونده‌کانی پارێزگای که‌رکووک له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ست پێبوو. به‌ پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز؛ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ پشتیوانیی هێزی ئاسمانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، ئۆپراسیۆنێکیان بۆ ئازاد کردنی گوند و شارۆچکه‌ داگیرکراوه‌کانی که‌رکووک ده‌ست پێ کردووه‌.
هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌وڵ ده‌دات تیرۆریستانی داعش له‌ گونده‌کانی باشووری که‌رکووک و نزیکی ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق وه‌ده‌ر نێن. له‌ نزیکه‌ی یه‌ک ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و دوابه‌دوای داگیرکرانی ناوچه‌گه‌لێک له‌ باکوور و ڕۆژاوای ئێراق له‌ لایه‌ن ته‌کفیرییه‌کانی داعشه‌وه‌، سوپای ئێراق، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ئۆپراسیۆنی جۆربه‌جۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا کۆتایی بێنن به‌ داگیرکاریی ئه‌م ناوچه‌یه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ "که‌رار خه‌فاجی" ، فه‌رمانده‌ری "تیپی "السلام" وتی: تیرۆریستانی داعش له‌به‌ر شکسته‌ په‌یتاپه‌یتاکانیان به‌رامبه‌ر به‌ هێزی ێشمه‌رگه‌، سوپا و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئێراق، پشت ده‌به‌ستن به‌ کرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تکارانه‌ی وه‌ک بۆمب نانه‌وه‌ و ته‌قاندنه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌ ئاوه‌دانه‌کان و ده‌کارهێنانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی وه‌کوو قه‌ڵغانی مرۆیی.
خوفاجی وتیشی: ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی تا پاکتاو کرانی تۆکمه‌ی ئێراق له‌ تیرۆریستانتیی داعش درێژه‌ی ده‌بێ.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 1079 | Like: 0

can't open file