یه‌کشه‌ممه‌ ۷ جۆزه‌ردان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

یه‌کگرتنه‌وه‌ی تیرۆریستان و زایۆنییه‌کان له‌ سووریا

له‌ کاتێکدا که‌ ڕژێمی ئیسراییل هه‌موو ئیمکاناتی خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی تیرۆریستان له‌ سووریا، ئه‌م گرووپانه‌یش داکۆکی ده‌که‌ن له‌ په‌لاماره‌کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تانی سووریا. له‌ شرۆڤه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی "سیاست روز"دا هاتووه‌؛ تیرۆریستان له‌ سووریا له‌ ئێستا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و تورکیاوه‌ داکۆکییان لێ ده‌کرێ، به‌ پێشوازی له‌ په‌لاماره‌کانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی "جه‌ولان"ی داگیرکراو ، داوایان له‌ ڕژێمی زایۆنی کردووه‌ که‌ بۆ سه‌رنخوونی ده‌وڵه‌تی سووریا هاریکارییان بکات.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا، هاتووه‌؛ تیرۆریستانی پشتیوانی کراو له‌ لایه‌ن زایۆنییه‌کانه‌وه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌م ڕژێمه‌دا ده‌رمان ده‌کرێن، هۆکاری کوژرانی خه‌ڵکی سووریا و ئێراقن که‌ نیشانه‌ی ده‌وری زایۆنییه‌کانه‌ له‌ بره‌و پێدانی تیرۆریزم له‌ ناوچه‌که‌دا.
له‌م وتاره‌دا هاتووه‌؛ ئه‌م ڕووداوانه‌ درووست بوونی هه‌ڵوێست و بۆچوونی به‌ره‌ی خۆڕاگریی ده‌سه‌له‌مێنێ که‌ تیرۆریزم و زایۆنییه‌کان به‌ یه‌ک به‌ره‌ ده‌زانن که‌ له‌ یه‌ک ئاراسته‌دا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 1018 | Like: 1

can't open file