دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

یه‌که‌مین ئۆله‌مپیادی وه‌رزشی مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌رپرسی کۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگی شۆرای شاری مه‌ریوان وتی: یه‌که‌مین ئۆله‌مپیادی وه‌رزشی کوڕان و کچان له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆروکان له‌ شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس؛ سۆران حسێنی ڕایگه‌یاند: یه‌که‌مین ئۆله‌مپیادی وه‌رزشی گه‌ڕه‌که‌کان به‌ هاوکاری ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوان، کۆمیته‌ی ده‌سته‌ی وه‌رزشی گشتی، ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ و کۆمیته‌ی فه‌رهه‌نگی شۆرای شاری مه‌ریوان، ساز ده‌کرێت. حسێنی به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ هه‌مووان ده‌توانن له‌م ئۆله‌مپیاده‌ به‌شدار بن، ڕایگه‌یاند: ئه‌م ئۆله‌مپیاده‌ به‌ هاوکاری یانه‌ی وه‌رزشی شاره‌وانی و له‌ دوایین ڕۆژانی مانگی خه‌رمانان ئه‌نجام ده‌درێت.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 183 | Like: 0

can't open file