یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

گیرانی دوو سه‌رکرده‌ی داعش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی جه‌زاییری

هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی جه‌زاییر ، دوو سه‌رکرده‌ی سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستیی داعشیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ قۆڵبه‌ست کرد. به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی"الشروق آن لاین" ی جه‌زاییر؛ هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم له‌ جه‌زاییر، دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ دوو تیرۆریستی داعشیان له‌ پارێزگای ته‌به‌سه‌ له‌ نێزیک سنووره‌کانی تونس گرت که‌ له‌تونسه‌وه‌ هاتبوونه‌ نێو خاکی جه‌زاییر.
له‌و ڕاپۆره‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌و تیرۆریستانه‌، ناسنامه‌ی لیبیاییان هه‌بووه‌و چه‌ک و نارنجۆکیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵده‌گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره‌، واپێ ده‌چێ ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ڕاسپێردرابن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌وڵی تیرۆریستیی له‌ جه‌زاییردا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 222 | Like: 0

can't open file