یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

گۆڕانکارییه‌ئاسایشتییه‌کانی سووریا

تیرۆریستان زه‌ره‌وزیانی قورسیان وێکه‌وتووه‌ له‌ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی سووریا دا. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی که‌نالی ته‌له‌فه‌زیۆنی ئه‌لئه‌خبارییه‌ی سووریا، هیزی ئاسمانی سوپای سووریا، ژماریکی زۆری ئه‌ندامانی تاقمه‌ ترۆریستییه‌کانی له‌ناوچه‌کانی ئه‌بووزۆهور وجه‌سرئه‌لشغور له‌گردوپه‌ری ئه‌دله‌ب له‌باکووری رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ دا له‌ کۆڵ زه‌ وی کرده‌وه‌ و ترۆمبیله‌کان وکه‌ره‌سته‌وئامێری ئه‌وانیان له‌ناوبردووه‌. هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنی سوپای سووریا وهێزه‌کانی خۆڕاگری لوبنان له‌ئه‌لزه‌بدانی له‌پارێزگای ڕه‌یف دیمه‌شق له‌باشووری ئه‌م وڵاته‌ بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی گۆڕه‌پان له‌سه‌ر ترۆریستان دریژه‌ی هه‌یه‌ که‌له‌ئه‌نجامی دا دوای کوژرانی ده‌یان که‌س له‌ترۆریستان وله‌ناوبردنی چه‌ک وچۆڵی ئه‌وان، یه‌کی له‌گۆره‌پانه‌کانی یان له‌گه‌ره‌کی ڕۆژئاوای ئه‌لزه‌بدانی خسته‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیان هێزه‌کانی سوپا له‌حۆمس ناوه‌ندی سووریایش زه‌ره‌وزیانی زۆریان له‌تیروریستان داوه‌ وبنکه‌و مه‌ته‌رێزی ئه‌وانیان له‌ناوبردووه‌. فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای سووریا یش بنکه‌و هێله‌کانی فریاگوزاری ترۆریستانی تاقمی داعش وجه‌یش ئه‌لفه‌تح یان له‌ به‌شی باکووری وڕۆژهه‌ڵاتی حه‌ما له‌رۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ داوه‌ته‌ به‌رپه‌لاماری خۆیان که‌به‌هۆیه‌وه‌ چل که‌س له‌تیرۆریستان گۆربه‌گۆر بوون
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 268 | Like: 0

can't open file