یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

گوێزرانه‌وه‌ی 120 دیلی فه‌له‌ستینی بۆ به‌ندیخانه‌ی ترسناکی نه‌فحه‌

ژێده‌ره‌ فه‌له‌ستینییه‌کان ڕایانگه‌یاند؛ 120 دیلی فه‌له‌ستینی که‌ له‌ به‌ندی ڕژێمی ئیسراییلدان گوێزراونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی ترسناکی "نه‌فحه‌". به‌ پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی فه‌له‌ستین ئه‌لئان؛ ڕێکخراوی "مه‌هجه‌ قودس بۆ شه‌هیدان و دیلەکان" ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک باسی گوێرزانه‌وه‌ی 120 دیلی فه‌له‌ستینی له‌ به‌ندیخانه‌ی ڕیمۆن بۆ به‌ندیخانه‌ی ترسناکی نه‌فحه‌ی کرد و پێی داگرت:ئه‌م دیلانە هه‌موو سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگریی ئیسلامیی فه‌له‌ستین (حه‌ماس) و جیهادی ئیسلامین.
ڕێکخراوی "مه‌هجه‌ قودس بۆ شه‌هیدان و دیلەکان" له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا راشکاوانه‌ ڕایگه‌یاند که‌:زایۆنییه‌کان له‌ کاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دیلە فه‌له‌ستینییانه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی ڕیمۆنه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی نه‌فحه‌ له‌وپه‌ڕی توند و تیژییه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا جوڵاونه‌ته‌وه‌.
ئیستاکه‌ نزیکه‌ی حه‌وت هه‌زار فه‌له‌ستینی له‌ ڕه‌وشێکی ناله‌باردا له‌ به‌ندیخانه‌کانی ڕژێمی زایۆنی ڕاگیردروان.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-06 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 246 | Like: 0

can't open file