یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

گوشار خستنەسەر پارتەکانی کوردستانی ئێراق بۆ قەبووڵ کردنی درێژکرانەوەی ماوەی سەروکایەتیی مەسعوود بارزانی

نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق ، پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە گوشار خستنەسەر پارتەکوردەکان بەمەبەستی درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستان، تۆمەتبار کرد . زانا سەعید ڕووستایی، نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێراقیی زەمان وتی : پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق وشداری داوەتە ئەندامانی دیکەی پارتەکانی گەورەی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم کە داکۆکی لە درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بکەن ئەگینا پێش بە هاتنیان بۆ هەولێر دەگرن .
زانا سەعید رووستایی وتیشی: پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق وشداری داوەتە ئەندامانی پارتەکانی دیکەی هەرێم لەوان بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی هەرێم ، خۆیان ببوێرن لە دیاریکردنی بەربژار بۆ پۆستی سەروکایەتی هەرێم و داکوکی خۆیان لە درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی مەسعوود بارزانی ڕابگەیەنن.
نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق پێداگریی کرد : نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی دەستوەردانی ئاشکرای بیانی لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق .
پارتە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراق بەسەرنج دان بە کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی بەسەر ئەم ناوچەیە ، وتووێژێکی چڕۆپڕیان لە ڕۆژی سێ شەممەوە بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن و بڕیاردان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەست پێکردووە و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە وتووێژەکانی چەند مانگی ڕابردووی ئەوان ئەنجامێکی نەبووە .
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی دادی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەنگی داوەتە درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەڵام یووسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم ڕایگەیاند: ئەنجومەنی دادی هەرێم شیاوەتی ئەوەی نییە دەنگ بدات لەسەر درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی.
ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممە 19ی ئووتی 2015 کۆتایی پێهات.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 287 | Like: 0

can't open file