یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

گرینگایه‌تی په‌ره‌ی پێوه‌ندی ئێران وئینگلیز

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیز، گرینگایه‌تی په‌ره‌ی پێوه‌ندییه‌کانی تاران وله‌نده‌نی وه‌ک بابه‌تێکی کاریگه‌ر زانیوه‌ بۆ دوو وڵات وناوچه‌که‌. "فیلیپ هامۆند" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئینگلیز، له‌یادداشتی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئێران نووسی بواری باش وگونجاو بۆ هاوکاری دوو وڵات له‌بواری جۆربه‌جۆر له‌وان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترۆریسم وهه‌وڵدان بۆ سه‌قامی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ئارادایه‌.وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، به‌ئاماژه‌دان به‌کرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌تاران دانووسی ده‌سپێکرانه‌وه‌ی ڕاژه‌کاری بۆ ڤیزا له‌تاران بۆ له‌نده‌ن له‌ئه‌وله‌ویه‌ت دایه‌ وله‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌م ڕاژه‌کارییانه‌ ئاراسته‌ ده‌کرێت.به‌گوێره‌ی نووسراوه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا،هه‌وڵه‌کانی خۆی له‌پێناوتێگه‌ییشتن ورێزگرتنی به‌رامبه‌ر به‌تایبه‌ت له‌ڕیگای دیپلۆماسی،وله‌داهاتوو له‌ڕێگای بازرگانی به‌رده‌وام ده‌که‌ین تاخه‌ڵکی هه‌ردوو وڵات سوودببه‌ن له‌قازانجه‌کانی . ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ و چالاکی تۆکمه‌ی باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌له‌نده‌ن، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ئاماده‌بوونی "مه‌هدی دانش یه‌زدی" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وکاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو.
کرانه‌وه‌ی بالوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌له‌نده‌ن،هاوکات له‌گه‌ڵ کرانه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیا له‌تاران به‌ئاماده‌بوونی "فیلیپ هامۆند" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 254 | Like: 0

can't open file