یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کۆ کردنه‌وه‌ی ئیمزا له‌ په‌رله‌مانی ئێراق بۆ دادگه‌یی کردنی بارزانی

ژمارێک له‌ نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئه‌م وڵاته‌ (که‌ خولی سه‌رۆکایه‌تیی یاسایشی کۆتایی هاتووه‌) به‌ تۆمه‌تی ده‌ستێدابوون له‌ که‌وتنی شاری شه‌نگال له‌ ستانی نه‌ینه‌وا ، باکووری ئێراق، دادگه‌یی بکرێت. به‌ پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی ئێراقیی سومریه‌؛ "حه‌یده‌ر سه‌تار مولی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ ، رایگه‌یاند: کۆ کردنه‌وه‌ی ئییمزا له‌ په‌رله‌مانی ئێراق بۆ دادگه‌یی کردنی "مه‌سعوود بازارنی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئه‌م وڵاته‌ له‌به‌ر تۆمه‌تبار بوونی به‌ ده‌ستێدابوون له‌ زاڵ بوونی داعش به‌ سه‌ر شاری شه‌نگال ده‌ست پێ بووه‌.
مولی وتیشی: ئیمزا کۆ کراوه‌کان هاوڕێ له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی فه‌رمی هه‌فته‌ی داهاتوو ئاراسته‌ی سه‌رۆک په‌رله‌مانی ئێراق ده‌کرێ به‌ مه‌به‌ستی ده‌سپێ کرانی دادگه‌یی کرانی بارزانی و چه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌رپرسانی دیکه‌ی هه‌رێم به‌ تۆمه‌تی ده‌ستێدابوون له‌ که‌وتنی شه‌نگال و کوژرانی ئێزدییه‌کانی ئه‌م شاره‌.
ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هه‌رچه‌شنه‌ تۆمه‌ت لێدانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێدابوونی له‌ که‌وتنی شه‌نگال ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ و ئه‌م جۆره‌ هه‌وڵانه‌یش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خۆدزینه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ به‌رپرسان له‌بەرپرسایەتیان لەم بارەوە .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 231 | Like: 0

can't open file