یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کۆتایی هاتنی مانگرتنی کرێکارانی به‌نده‌ری"ام قصر"ی ئێراق

مانگرتنی ناڕه‌زامه‌ندانه‌ی ئێراقییه‌کان له‌ به‌نده‌ری ئومم قه‌سر له‌باشووری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ پاش به‌ئاکام گه‌یشتنی وتووێژ له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی هاوپێوه‌ند به‌پرسه‌که‌، کۆتایی پێهات. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ڕۆیته‌رز، به‌غداو شاره‌ باشوورییه‌کانی ئێراق له‌چه‌ند حه‌وته‌ی ڕابردوودا شایه‌تی خۆپێشاندانی ناڕه‌زامه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ر بوو که‌ خوازیاری باشترکرانی دۆخی کارکردن، ڕاژه‌کارییه‌ حکومه‌تییه‌کان و هێنانه‌دی چاکسازیی له‌ده‌زگه‌ی داد، په‌رله‌مان و ده‌زگه‌ خۆجێیه‌کان بوون.
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینانه‌ له‌شاری به‌نده‌ریی ئومم قه‌سر له‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ، داخرانی جادده‌یه‌ک که‌ ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره‌ گرینگه‌ بازرگانییه‌ی لێکه‌وتبۆوه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره‌، دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئاسایشیی ئێراق له‌نێوان ناڕازییان و کۆمپانیایه‌کی حکومه‌تیی به‌رپرسی به‌نده‌ره‌کانی ئێراق به‌دانی به‌ڵێنی له‌مه‌ڕ ڕه‌خساندنی 75 هه‌لی کارکردنی نوێ کۆتایی پێهات و ده‌یان که‌سی ناڕازی که‌ به‌لێدانی خێوه‌ت له‌ دوو ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و به‌نده‌ره‌ مانیان گرتبوو، ئه‌مڕۆ کۆتاییان هێنا به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌یان و ڕێگاکه‌یان بۆ هاتووچۆی لۆرییه‌کان و کارمه‌ندانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ واڵا کرده‌وه‌.
به‌نده‌ری ئومم قه‌سر که‌ له‌نێزیک شاری خاوه‌ن نه‌وتی به‌سره‌ هه‌ڵکه‌وتووه‌، شوێنی هاتنی باره‌ مه‌زنه‌کانی دانه‌وێڵه‌و هه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌ قورسه‌کانی پیشه‌سازیی نه‌وته‌، به‌ڵام هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌کان له‌و به‌نده‌ره‌ ئه‌نجام ناگرێت.
خۆپێشاندانی ناڕه‌زامه‌ندانه‌ی جه‌ماوه‌ری ئێراق مانگی زایینی رابردوو له‌کاردانه‌وه‌ به‌پچڕانی به‌رده‌وامی کاره‌با له‌جه‌نگه‌ی گه‌رمای هاویندا ده‌س پێ بوو.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق پاش ئه‌و خۆپێشاندانانه‌، کۆمه‌ڵه‌ پێشنیارێکی له‌مه‌ڕ چاکسازیی له‌ داڕشتی حکومه‌تیی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌س پێ کرد که‌ له‌گه‌ڵ پێشوازیی خه‌ڵک و مه‌رجه‌عه‌ مه‌زهه‌بییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ره‌وڕوو بوو.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 163 | Like: 0

can't open file