یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کۆبوونەوەی پارتەکانی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە

پارتەکانی سەرەکیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەمەبەستی لێکدانەوەی پرسی هەڵبژێردرانی سەروکایەتی ئەم هەرێمی کۆبوونەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپرێس، دوێنێ پێنج شەممە پارتەکانی دیموکراتی کوردستان(پارتی) ، یەکێتی نیشتمانی (یەکێتی) ، بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی ، کۆبوونەوەیەکی نوێیان لەشاری هەولێری ناوەڕاستی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەمەبەستی لێکدانەوەی پرسی پۆستی سەرۆکایەتی ئەم هەرێمە و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەمبارەوە بەڕێوە برد بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجامێکی لێ نەکەوتەوە.
ئامانج لەم کۆبوونەوەیە درێژەپێدانی وتووێژگەلێکە کە لە ڕۆژی سێ شەممە هەژدەی ئاب سەبارەت بە لێکدانەوەی پرسی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەست پێکراوە و پارتەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی تۆکمەوتەواو لەم بارەوە هەوڵ دەدەن .
پارتەکانی سیاسیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەسەرنج دان بە کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی بەسەر ئەم ناوچەیە، وتووێژگەلێکی چڕوپڕیان لەڕۆژی سێ شەممەوە بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن و بڕیاردان سەبارەت بە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە و ئەمەش لەحاڵێکدایەکە وتووێژەکانی چەند مانگ لەمەوبەری ئەوان ئەنجامێکی لێ نەکەوتەوە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی دادی هەرێم دەنگی دایە درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی بەڵام یووسف محەممەد سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم ڕایگەیاند : ئەنجومەنی دادی ئەم وڵاتە شیاوەتی ئەوەی نییە دەنگ بدات بۆ درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی.
لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی یاسای بنەڕەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لە کاتی کۆتایی هاتی ماوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم دەبێ بەرپرسایەتی سەرۆکایەتی ئەم ناوچەیە بە ئەستۆ بگرێت.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 269 | Like: 0

can't open file