هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری له‌ ئه‌مریکا بۆ داکۆکی له‌ دیپلۆماسی

ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکادا کۆبوونه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر به‌ڕێوه‌ ده‌چێ بۆ داکۆکی له‌ به‌ باشتر زانینی دیپلۆماسی له‌ چاو شه‌ڕ. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنیری ڕادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران ماڵپه‌ڕی گۆڤاری نه‌یشن ( nation ) نووسی: هه‌ندێ ڕێکخراوی ئه‌مریکایی هۆگری دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران ، به‌ ناودێڕ کردنی ئه‌مڕۆ به‌ ڕۆژی داکۆکی له‌ دیپلۆماسی به‌رامبه‌ر به‌ ئێران، به‌نیازن کۆبوونه‌وه‌ی جۆربه‌جۆر له‌ به‌رده‌م نووسینگه‌کانی کۆنگرێس له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکادا به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.
ڕێکخراوه‌کانی نه‌یاری شه‌ڕ له‌ ئه‌مریکا له‌وان ناوه‌ندی "سه‌رکه‌وتن به‌ بێ شه‌ڕ"، "دیموکراسی بۆ ئه‌مریکا" و زۆر ڕێکخراو و ناوه‌ندی دیکه‌ ڕۆژی 26ی ئاگوستیان به‌ "ڕۆژی هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به‌ره‌و سبه‌ی" ناودێڕ کردووه‌. ئه‌م ڕێکخراوه‌ و ناوه‌ندانه‌ ده‌یانهه‌وێ دڵنیا ببنه‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌نگی خه‌ڵکی ده‌نگده‌ریان له‌و ناوچانه‌ی هه‌ڵبژێردراون ، پێش گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ پشوودانی هاوینانه‌ بیستووه‌.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌ ئه‌و که‌سانه‌ی بۆیان نالوێ خۆیان بێنه‌ نێو کۆبوونه‌وه‌کان له‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کادا له‌وان له‌ فه‌یس بووک، تویته‌ر و تامبله‌ر، چالاکی بکه‌ن.
هه‌روه‌ها نزیکه‌ی نیو ملوێن ئه‌مریکایی داخوازێکیان ڕوو له‌ نوێنه‌رانی کۆنگرێس مۆر کردووه‌ و داوایان لێ کردوون که‌ له‌ جیاتی بژارده‌ی شه‌ڕ، ڕێگای دیپلۆماسی هه‌ڵبژێرن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 297 | Like: 0

can't open file