یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی کۆتایی هات

کۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌ له‌سه‌ر پرسی‌ هه‌موارکردنەوەی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر کۆتایی پێهات‌و بڕیاره‌ به‌ر له‌دانیشتنی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان جارێکی دیکه‌ کۆبونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن. بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی سبەی ئه‌مڕۆ هەینی، نوێنه‌ری‌ پێنج لایه‌نه‌ سیاسییه‌که‌ی به‌شدار له‌ حکومه‌ت، بۆ گه‌یشتن به‌ سازان له‌سه‌ر پرسی‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌هۆڵی‌ سه‌عد عه‌بدوڵا له‌ شاری هه‌ولێر کۆبونه‌وه‌.

ئه‌ندامانی لیژنه‌ی‌ یاسایی په‌رله‌مان‌و راوێژکاری‌ یاسایی سه‌رجه‌م حیزبه‌کان، به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌یان کرد.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و دەقە کراوه‌ که‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان ئاماده‌ی‌ کردبو، تاوه‌کو بتوانرێت له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی‌ چوار لایه‌نه‌که‌ی‌ دیکه‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانی‌ ده‌ستنیشان بکرێت.

ئه‌مڕۆش ئه‌و پێنج لایه‌نه‌ بڕیاریان دا تا رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتو به‌رده‌وامی به‌ کۆبونه‌وه‌کانیان بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و پرسه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 265 | Like: 0

can't open file