یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کوژران و برینداربوونی 45 داعشی دوابه‌دوای په‌لامارێک بۆ سه‌ر باشووری که‌رکوک

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشتیی ئێراق باسی کوژرانی 12 ئه‌ندامی تاقمی ته‌کفیری زایۆنیی داعشی کرد دوابه‌دوای په‌لاماری ئاسمانیی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رباشووری که‌رکوک له‌250 کیلومه‌تریی باکووری به‌غدا. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسیا، ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ڕایگه‌یاند: فرۆکه‌جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بنکه‌و مه‌ته‌رێزی تاقمی داعشی له‌گونده‌کانی ئه‌لده‌بج،ته‌ل به‌سه‌ل وئه‌لرزکه‌ له‌باشووری رۆژئاوای شارستانی داقوق له‌باشووری که‌رکوکیان داوه‌ته‌ به‌رپه‌لاماری خۆیان که‌بووبه‌هۆی کوژرانی 12 ئه‌ندامی داعش وبرینداربوونی 33 که‌سی دیکه‌ له‌وان وله‌ناوچوونی ژمارێک له‌ترۆمبیله‌کانیان. سه‌رچاوه‌خۆجێییه‌کان له‌شارستانی حه‌ویجه‌یش باسیان له‌هێرشی ئه‌ندامانی داعش بۆ سه‌رگونده‌کانی به‌تمه‌، ئه‌لشه‌جه‌ره‌ و ته‌ریق که‌رکوک وڕفێندرانی 35 لاوی دانیشتووی ئه‌م گوندانه‌ کردووه‌ به‌تاوانی هه‌ماهه‌نگی وهاریکاری له‌گه‌ڵ هێزی ئاسایشتی ئێراق و پێکهێنانی تۆره‌کانی دژی داعش.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 224 | Like: 0

can't open file