یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کوژرانی هه‌شت تیرۆریستی داعش له‌ ئه‌نجامی په‌لاماری ئاسمانیی سوپای ئێراق

به‌رپرسێکی سوپای ئێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌ هێزه‌کانی سوپا به‌یارمه‌تی هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان توانیان ڕۆژی ڕابردوو و ئه‌مڕۆ، هه‌شت تیرۆریستی داعشی له‌ ستانی ئه‌نبار بکوژن. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌ له‌ به‌غداوه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ی ئێراق که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت ، وتی: له‌ هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراواندا که‌ به‌ئاماده‌بوونی یه‌که‌ی جۆربه‌جۆری سوپاو هێزه‌ خۆبه‌خشه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان ئه‌نجامی گرت، هه‌شت تیرۆریستی داعشی کوژران و ده‌یان تیرۆریستی دیکه‌ش بریندار بوون.
هێزی ئاسمانیی ئێراق له‌ هه‌ڵمه‌تێکی ئاسمانیدا، هه‌شت ئه‌ندامی داعشی له‌میحوه‌ری ڕۆژاوایی شاری ڕۆمادی ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژاوای ئێراق کوشت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌ جه‌ختی کرد که‌ هێزه‌کانی سوپای ئێراق توانیان له‌و شه‌ڕ وپێکدادانه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکی زۆری چه‌کی قورس و نیوه‌قورس ومادده‌ی ته‌قینه‌وه‌یی تیرۆریستانی داعش دابگرن.
پتر له‌ ساڵێک به‌سه‌ر داگیرکرانی شاری موسڵ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وای ئێراق به‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش تێده‌په‌ڕێ. ئه‌و گرووپه‌ که‌ ساڵی ڕابردوو توانی بچێته‌نێو شاری موسڵ، ده‌سبه‌جێ پاش زاڵبوون به‌سه‌ر شاره‌که‌داو به‌ڕاگه‌یاندنی پێکهێنانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ده‌ستی دایه‌ قه‌ڵاچۆ و کوشت و بڕی نه‌یارانی و به‌ئامانجی سه‌لماندنی خۆی و به‌هێنانه‌دی که‌شی پڕ له‌ترس و تۆقان ، سیمای راسته‌قینه‌ی ئیسلامی خه‌وشدار کرد.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 208 | Like: 0

can't open file