یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کوژرانی نێزیکه‌ی100ئاڵمانی له‌ شه‌ڕی داعش

وه‌زیری ناوخۆی ئاڵمان ڕایگه‌یاند؛ 100 ئاڵمانی له‌شه‌ڕی گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش له‌سووریاو ئێراق کوژراون. به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی پرێس تی ڤی؛ توماس دۆ مزیه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئاڵمان له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی بیڵد ئام زونتاگ وتی: ئه‌و که‌سانه‌ له‌وێنه‌ی ئه‌و 700 ئاڵمانییه‌ن که‌ بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش چوونه‌ ئێراق و سووریا.
دۆمزیه‌ر وتی: سێ یه‌کی شارومه‌ندانی ئاڵمانی که‌ بۆ چوونه‌نێو ریزی گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش سه‌ردانی ئێراق و سووریایان کردبوو، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئاڵمان.
به‌پێی لێدوانه‌کانی وه‌زیری ناوخۆی ئاڵمان، به‌رلین بۆ پێش گرتن به‌و گرفته‌، سه‌فه‌ری شارومه‌نده‌کانی بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.
دۆمزیه‌ر هه‌روه‌ها وتی: ئێستا 600 دۆسییه‌ له‌باره‌ی800 که‌س که‌ به‌ته‌مابوون بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌ گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش به‌شێوه‌ی نایاسایی سه‌ردانی ئێڕاق و سووریا بکه‌ن، خه‌ریکه‌ تاووتوێ ده‌کرێت.
ناوبراو وتی: گۆڕانکارییه‌ ئه‌نجامگرتووه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئاڵمان ڕێگه‌ به‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌دات، ده‌ست دابگرن به‌سه‌ر سه‌نه‌دو به‌ڵگه‌کانی ناسینه‌وه‌ی که‌سانێک که‌ به‌نیازن بچنه‌ ناوچه‌ ئاڵۆزه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌پێی ئه‌و یاسایه‌، کارته‌کانی ناسینه‌وه‌ی که‌سانی خه‌تابار بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕاده‌گیردرێت.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 290 | Like: 0

can't open file