چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کوژرانی فه‌رمانده‌ری له‌شکری هه‌ژده‌ی عه‌ره‌بستان، له‌ هێرشی یه‌مه‌نییه‌کان

فه‌رمانده‌ری له‌شکری هه‌ژده‌ی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی، له‌ هێرشی سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن، له‌سنووری ئه‌و وڵاته‌، کوژرا. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ سه‌رله‌شکر عه‌بدوڕه‌حمان بن سه‌عد شه‌هرانی،فه‌رمانده‌ری له‌شکری هه‌ژده‌ی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی له‌ڕه‌وتی ده‌سبه‌سه‌رداگیرانی ئه‌و له‌شکره‌ له‌ ناوچه‌ی جیزانیی عه‌ره‌بستان له‌لایه‌ن سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن،کوژرا.
سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌نیش ده‌ستیان کرد به‌ پته‌وکردنی بنکه‌و مه‌ته‌رێزه‌کانیان له‌ پێگه‌ی سه‌ربازیی فه‌ریزه‌ له‌ ناوچه‌ی جیزانی عه‌ره‌بستان.
سه‌ربازانی عه‌ره‌بستان سه‌رباری هه‌وڵی زۆریان نه‌یانتوانی ئه‌و پێگه‌یه‌ له‌ هێزه‌ یه‌مه‌نییه‌کان وه‌ربگرنه‌وه‌.
سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها پێگه‌ی سه‌ربازیی ڕه‌دیف له‌ جیزانی عه‌ره‌بستانیان دایه‌ به‌ر په‌لامار که‌ وێڕای هه‌ڵاتنی سه‌ربازانی سه‌عوودی له‌و پێگه‌یه‌، چه‌ند تانکی سوپای ئه‌و وڵاته‌ش له‌و په‌لامارانه‌دا تێکشکێندرا.
عه‌ره‌بستان به‌ هاوپه‌یمانیی نۆ وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌ جگه‌ له‌ عوممان له‌ 6 ی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ په‌لامارگه‌لێکی به‌رفراوانی له‌دژ هه‌ژارترین وڵاتی عه‌ره‌بی ناوچه‌کە ده‌س پێ کرد هه‌تا عه‌بد ڕه‌به‌ مه‌نسور هادی سه‌رۆک کۆماری له‌کارکشاوه‌وھەڵاتووی ئەم وڵاتە بگه‌ڕێنێته‌وه‌ نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێش بگرێ به‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا که‌ ئاسایشی شاره‌کانی یه‌مه‌نی دابین ده‌کرد.
له‌ئاکامی په‌لاماری هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کان، جگه‌ له‌ وێران کرانی ژێرخانه‌کانی یه‌مه‌ن، زیاتر له‌ چوار هه‌زار که‌س کوژران و هه‌زاران که‌سیش بریندار و به‌سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره‌ بوون.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 185 | Like: 0

can't open file