دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کوژرانی زیاتر له‌40 ترۆریست له‌باکووری سووریا

کاربه‌ده‌ستێکی سوپای سووریا رۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌هێزه‌کانی سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ له‌په‌لاماری دووشه‌ممه‌ شه‌و بۆ سه‌ر بنکه‌ومه‌ته‌رێزی تاقمی ترۆریستی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ناوچه‌ی سه‌هل ئه‌لغاب له‌پاریزگای حۆه‌ما له‌باکووری سووریا، 40 که‌س له‌ئه‌ندامانی ئه‌م تاقمه‌یان کووشتووه‌. به‌گویره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری فه‌رمی سووریا سانا به‌گێرانه‌وه‌ له‌م کاربه‌ده‌سته‌ی سه‌ربازی، له‌م په‌لاماره‌داسوپای سووریا توانیوێتی چه‌ند ترۆمبیلی سه‌ربازی وته‌قه‌مه‌نی پاشه‌که‌وتی نێوحه‌شارگه‌کانی ئه‌م تاقمه‌ ترۆریستییه‌ له‌ناوببات. هه‌روه‌ها له‌تێکه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌کانی سه‌ربازی سووریا وئه‌ندامانی تاقمی ترۆریستی جیش ئه‌لفه‌تح له‌گردوپه‌ری شاری ئه‌لمه‌شیک له‌نزیکی حه‌ما، زۆرتری ئه‌ندامانی ئه‌م تاقمه‌ ترۆریستییه‌ کوژراون وهێزه‌کانی سوپا توانیان بنکه‌و مه‌ته‌رێز وحه‌شارگه‌کانی ئه‌م تاقمه‌ ترۆریستییه‌ له‌ناوببه‌ن سوپای سووریا هه‌روه‌ها له‌تێکه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تاقمی ترۆریستی ناسراوبه‌ به‌ره‌ی ئه‌لشامیه‌ سه‌ربه‌تاقمی ترۆریستی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌باکووری ڕۆژئاواو وڕۆژئاوای شاری حه‌له‌ب له‌باکووری ئه‌م وڵاته‌ ،زه‌ره‌و زیانی زۆریان له‌م تاقمه‌ ترۆریستییه‌ داوه‌.پارێزگای حه‌له‌ب یش له‌ساڵی 2012 تابه‌ئێستا که‌به‌شگه‌لێکی ئه‌و له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا وبه‌شگه‌لێکیشی له‌ژێر ڕه‌کیفی ترۆریستانه‌، شایه‌تی تێکه‌ڵچوونی توندوتیژانه‌ وپه‌لاماره‌کانی توندی ترۆریستییه‌.ترۆریستان له‌ساڵی 2011 زایینی، به‌پشتگریی چه‌که‌مه‌نی وته‌یارکردنیان له‌لایه‌ن رۆژئاواو ژمارێک له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی وتورکیا، شه‌ڕ له‌دژی ده‌وڵه‌ت وگه‌لی سووریا یان ده‌سپێکردووه‌ وتاوانکاری سامناکیان ئه‌نجام داوه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 232 | Like: 0

can't open file