یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

کوژرانی دوو سه‌رباز له‌ هه‌کاری تورکیا

دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی قه‌راخ جادده‌یی له‌ پارێزگای هه‌کاری تورکیا، دوو سه‌رباز کورژان و سێ سه‌ربازی دیکه‌ بریندار بوون. به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی ئا ئێن ئێس پرێس، دوابه‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ڕووی دا، هێزه‌ ئاسایشییه‌کان هه‌ڵمه‌تێکی به‌رفراوانیان بۆ گرتنی تیرۆریستان ده‌س پێ کردووه‌.
ئاگربه‌س له‌ تورکیا له‌نێوان حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و پارتی کرێکارانی کوردستان(په‌که‌که‌) له‌نێزیک مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ڕاگیراوه‌و له‌و ماوه‌دا تێکهه‌ڵچوونی دوو لایه‌ن زۆرێ له‌ ناوچه‌کانی تورکیای تێوه‌گلاندووه‌.
به‌پێی ڕاپۆری ئاماری بڵاوکراوه‌ له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌ریی ئاناتولی له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌، له‌ شه‌ڕ وپێکدادانه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا لانیکه‌م 812 ئه‌ندامی په‌که‌که‌و 58 هێزی ئاسایشی تورکیا کوژران.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 252 | Like: 0

can't open file