یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

که‌وتنه‌گه‌ڕی به‌رهه‌م هێنانی مووشه‌کی کروزی"نه‌سر"

هێڵی به‌رهه‌م هێنانی مووشه‌کی کروزی"نه‌سر" به‌به‌شداریی وه‌زیری به‌رگری وپشتیوانیی هێزه‌چه‌کداره‌کانی ئێران له‌ڕێکخراوه‌ی هه‌وافه‌زای ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ خرایە گەڕ. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕادیۆ وته‌له‌فه‌زیۆن، سه‌ردار سه‌رتیپ پاسدار "حسێن دیهقان" وه‌زیری به‌رگریی ئێران له‌په‌راوێزی که‌وتنه‌گه‌ری به‌رهه‌م هێنانی مووشه‌کی کروزی"نه‌سر" به‌ئاماژه‌به‌ په‌ره‌ی توانستی مووشه‌کیانە هاوڕه‌وت له‌گه‌ل ده‌سته‌ڵاتی جه‌نگیی هێزه‌چه‌کداره‌کان گوتی: به‌رگری کردن له‌ستراتژییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌ره‌ڤانی ومووشه‌کیی کروزی"نه‌سر" هه‌ربه‌م هۆیه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ڕێژی کراوه‌. سه‌ردار دیهقان گوتیشی: به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌مووشه‌کی کروزی نه‌سر ،هێزی ئاسمانیی ئه‌رته‌ش و سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ده‌ستی ڕاده‌گات به‌تواناییەکی باڵاتر بۆ ئۆپه‌راسیۆن وده‌سته‌ڵاتی تاکتیکی به‌رچاو.
وه‌زیری به‌رگریی ئێران گوتیشی: مووشه‌کی کروزی "نه‌سر" ته‌یاره‌ به‌سیستێمی په‌یجوری سه‌ته‌لایه‌تی و ھەربۆیه‌ له‌مه‌ڕ پێکانی ئامانجه‌کانی وله‌ناوبردنیان به‌شێوه‌یه‌کی به‌ته‌واوه‌تی وردانه‌ ئامانجه‌که‌ی ده‌پێکێ وپاش هاوێژرانی له‌فرۆکه‌جه‌نگییه‌کان پێویستی به‌پشتیوانی نییه‌ وفرۆکه‌کە ده‌توانێ خێرا ناوچه‌به‌جێ بھێڵێت. به‌وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئێران، سیستێمی مووشه‌کی کرۆزی "نه‌سر" ده‌توانێ له‌سه‌ر هه‌رچه‌شنه‌ فرۆکه‌یەکی جه‌نگی دابنرێت وکه‌ڵی لێوه‌ربگرن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 252 | Like: 0

can't open file