یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ڕێککه‌وتنی نوێی ئه‌مریکا و تورکیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش

ئه‌مریکا باسی ڕێککه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ تورکیای کرد سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. به‌پێی ڕاپۆری که‌ناڵی پرێس تی ڤی؛ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا(پێنتاگۆن) ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند؛ ئه‌و گیروگرفته‌ ته‌کنیکییانه‌ی له‌مه‌ڕ هاوکاریی تورکیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌بوو، سه‌ره‌نجام چاره‌سه‌ر کران و له‌مه‌ودوا تورکیا ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌کی کاراتر ، یارمه‌تی ئه‌مریکا بدات له‌ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
پیته‌ر کوک، له‌ به‌رپرسانی پێنتاگۆن ئیدیعای کرد؛ ڕێککه‌وتنی نوێی ئه‌مریکاو تورکیا وه‌ک به‌شێک له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ئه‌مریکا دێته‌ئه‌ژمار که‌ ڕێگه‌ ده‌دات له‌ پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا که‌ڵک وه‌ربگرێ، به‌ گۆڕانکارییه‌کی نوێ له‌شه‌ڕی دژ به‌ داعش .
پیته‌ر کوک وتی: بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ ته‌کنیکیه‌کان که‌ پێشی ده‌گرت به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانی تورکیا ، هه‌وڵی زۆر درا و به‌نه‌مانی ئه‌و گیروگرفتانه‌ بوار بۆ هاوکاری له‌مه‌ڕ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش خۆش کرا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 172 | Like: 0

can't open file