دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ڕۆڵی ئێران له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌یی

گوته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: جێگه‌ی مسۆگه‌ری ئێران له‌ناوچه‌ ناتوانین له‌به‌رچاونه‌گرین. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ری خۆێندکارانی ئێران ئیسنا،حه‌مید ڕه‌زائاسفی،گوته‌بێژی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران،گوتیشی، جێگه‌ی ئێران، جێگه‌یه‌ک نییه‌ که‌بتوانن له‌ناوچه‌ چاوپۆشی لێبکه‌ن چوونکا ڕاستییه‌کانی ناوچه‌که‌ نیشان ده‌ری جێگه‌ی گرینگی ئێرانه‌. ئاسفی، به‌باسکردنی ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتانی ئه‌ودیو ناوچه‌یی ناتوانن مه‌رجه‌کانی خۆیان داسه‌پێنن به‌سه‌ر ناوچه‌که‌،به‌ڕاشکاوی گوتی جێگه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ناوچه‌وجیهان به‌هۆی دووبابه‌ته‌ی سیاسی وڕه‌وشی ناوچه‌ییه‌ وئێران هه‌رئێستا دوای سه‌رکه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامی له‌ساڵی 1979 له‌باشترین جێگه‌ دایه‌. ئه‌و گوتیشی،هاوڕێیه‌تی گه‌ل له‌گه‌ڵ نزامی کۆماری ئیسلامی یه‌ک له‌هۆکاره‌کانی ده‌سته‌ڵاتی ئێرانه‌ له‌ئاست ناوچه‌و جیهان دا. گوته‌بێژی پیشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌باسکردنی ئه‌وه‌ی که‌هیچ وڵاتێکی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ ناتوانێ ڕۆڵێکی گرینی له‌ئاسایش وپاوه‌جێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین داهه‌بێ،جه‌ختیکرد، ئێران رۆڵی گرینگی له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌کانی ناوچه‌یی و جیهانی وه‌ک بردنه‌ پێشه‌وه‌ی دانووستانه‌کانی ناڤۆکی هه‌یه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 209 | Like: 0

can't open file