یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ڕه‌وشی جه‌سته‌یی هه‌واڵنێری برینداری ئێرانی له‌سووریا

ڕه‌وشی جه‌سته‌یی هه‌واڵنێری بریندار کراوی ڕادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سووریا، لە باشی دایە . محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن حسێنی، هه‌واڵنیری ڕادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆن که‌له‌درێژه‌ی بڵاوبوونەوەی ده‌نگ وباسی هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌رته‌شی سووریا له‌به‌رزاییه‌کانی لازقییه‌، بریندار وبه‌هۆی خۆێنبەربوونی زۆر له‌دۆخی کۆمادایه‌،به‌هه‌وڵی تیمی پزیشکی له‌نه‌خۆشخانه‌ی "ده‌راجی" لازقیه‌، وشیاری هاتۆته‌وه‌ سه‌رخۆ.
هه‌واڵنێری هه‌واڵده‌ری ڕادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆن ئێواڕه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ وباسی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌رته‌شی سووریا له‌به‌رزاییه‌کانی لازقیه‌، ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌،به‌هۆی که‌وتنی تۆکلاشه‌ له‌درێژه‌ی په‌لاماری به‌هاوه‌نی ترۆریستان ، بریندار بووه‌.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن حسێنی، هه‌واڵنێری ته‌مه‌ن 45 ساڵانی هه‌واڵده‌ری ڕادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆن، 20 ساڵ پێشینه‌ی چالاکی هه‌یه‌ وله‌ساڵ ونیوێک له‌مه‌وبه‌ر له‌نووسینگه‌ی هه‌واڵده‌ری ڕادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌دێمه‌شق،پیته‌ختی سووریا، چالاکی ده‌کات. ئه‌م هه‌واڵنێره‌ ئێرانییه‌ پێش له‌ئاماده‌بوونی له‌دێمه‌شق له‌نووسینگه‌ی هه‌واڵده‌ری ڕادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆن له‌به‌یروت،پێته‌ختی لوبنان، چالاکی کردووه‌وله‌درێژه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگ وباسی شه‌ڕی 33 ڕۆژه‌ی حێزبوڵڵا دژی سوپای ڕژیمی زایۆنی له‌ساڵی 2006 ئاماده‌بوونێکی به‌رچاوی بووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 246 | Like: 0

can't open file