یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ڕاده‌ی هه‌نارده‌ی کوردستان ئه‌مساڵ له‌سه‌تا 53 زۆرتربۆته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری گۆمرکاتی پارێزگای کوردستان ڕاده‌ی هه‌نارده‌ی ئه‌م ستانه‌ له‌چوارمانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ 253 ملوین و192 هه‌زاردۆڵار زانیوه‌ وگوتیشی:ئه‌م ڕاده‌ی هه‌نارده‌یه‌ له‌چاوماوه‌ی ئاوتۆی ساڵی ڕابردوو له‌سه‌تا 53 هه‌ڵکشانی بووه‌. به‌ختیار ڕه‌حمانی پور ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیرنا گوتی: ئه‌م ڕاده‌ی هه‌نارده‌یه‌ بریتی له‌255 هه‌زارو 389 ته‌ن کاڵاوکۆتاڵ بووه‌ که‌له‌گۆمرکاتی سنه‌،باشماق،بانه‌ وبازارچه‌ی سنووری سیرانبه‌ند ده‌رکراوه‌. ئه‌و ڕاده‌ی ته‌شریفاتی گۆمرکی که‌ئه‌نجامدراوه‌ له‌گۆمرکی شاری سنه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ دا 12 هه‌زارو 813 ته‌ن کاڵا به‌بایخی حه‌وت ملوێن و537 هه‌زاردۆڵاڕ زانیوه‌و گوتی: ئه‌م ڕاده‌یه‌ی گۆمرکات له‌چاو ساڵی ڕابردوو (ساڵی 93) له‌ڕوانگه‌ی کێشه‌وه‌ له‌سه‌تا 69 وله‌ڕوانگه‌ی بایخی ریالی 195 له‌سه‌تا به‌رزتر بۆته‌وه‌. ئه‌و زۆربه‌ی کاڵاکانی هه‌نارده‌ له‌گۆمرکی ئه‌م پارێزگایه‌ی ،به‌رهه‌مه‌کانی کشت وکاڵی بریتی له‌ته‌ماته‌،کاهوو وکه‌له‌م،پیواز ومووسلی وهه‌روه‌ها که‌ره‌سته‌ی بینا سازی وه‌ک کاشی وسیرامیک ومادده‌ی پلاستیکی، مادده‌ی خۆراکی وماشین واله‌ زانیوه‌. ڕه‌حمانی پور گوتیشی: کالاکانی هه‌نارده‌کراوه‌ له‌گۆمرکی کوردستان زۆرتریان به‌ڕێکراون بۆ وڵاتانی ئێراق،ئه‌رمه‌نستان، تورکه‌مه‌نستان، وئه‌فغانستان.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 254 | Like: 0

can't open file