یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

چەندکەرتیی ئاشکرا لە ئێراق

گۆڕانکارییەکانی عیراق ، زۆرتر لە هەرشتێکی دیکە ، نیشاندەری چەندپارچەبوون لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتەیە. حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ڕۆژی نۆیەمی ئووت بەرنامەی چاکسازیی داڕشتی ئیداری و سیاسی ئەم وڵاتەی بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، پێشکەش کرد.
ئەم بەرنامەیە ئێستا بووەتە تەوەرەی گۆڕانگارییەکانی ئێراق.
هەندێ تاقمی سیاسی لە پەرلەمان داۆکییان لە چاکسازیی عەبادی کرد و هەندێ کەسی دیکەش نەیاری ئەو بەرنامەیەن.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراق ڕایگەیاند: پەرلەمان لەو دامەزراوانەیە کە لە چاکسازی ڕاگەیەندراو لەلایەن دەوڵەت داکوکی کردووە بەڵام هەندێ لایەنی ناوخۆیی و بیانی خوازیاری جێ بەجێ کردنی ئەم چاکسازییانە نین.
خاڵی گرینگ ئەمەیە کە لە پەرلەمان و داڕشتی سیاسی ئێراق زیاتر لەوەی پارتەکان نەیاری چاکسازیی بن ، تاکەکەکانی کومەڵ نەیارەتی لەگەڵ دەکەن .
ژومارێک کەسایەتی ئێراقیی جێ بەجێ کردنی چاکسازییەکان بە نیشانەی وەبەر مەترسی کەوتی بەرژەوەندییەکانیان دەزانن کە هەڵبەت ڕاستیەکی تاڵە .
لەم بوارە دا لیژنەی پاکدەستیی ئێراق ڕایگەیاند فەرمانی گرتنی نۆ وەزیری پێشوو یان کەسانێک لە ئاستی وەزیر و 46 بەرپرسی باڵای ئێراقی دوای پشت ڕاست بوونەوەی تۆمەتی گەندەڵییان دەرکردووە.
دەوترێ کە ئەم کەسانە بڕەپارەیەکی زۆریان وەلاخستووە کە تەنیا 44 میلیار دیناری گەڕاوەتەوە.
زۆربەی ئەم تومەتبارانە بۆ دەرەوەی ئێراق هەڵاتوون و لەبەر ئەوەی تەنیا هاوڵاتی ئێراقن، دەزگەی دادی ئێراق توانایی گەڕاندنەوەیانی بۆ وڵات نییە .
لەوەها بارودۆخێک دا بەشێکی دیکەی گوڕانکارییەکانی ئێراق ، خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو وڵاتەیە .
خەڵک لە زۆربەی پارێزگەکانی ئێراق خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەت لە گەندەڵیین بەڵام لە هەندێ لە ناوچەکانیش خۆپیشاندان کەوتوەتە بن کارتێکەریی هۆکارانی ناوخۆیی و دەرەوەیی و ڕەنگ و بۆنی سیاسی و ئایینی بە خۆیەوە گرتووە .
لە حاڵێکدا کە خۆپیشاندان لە هەندێ پارێزگەی عێراق بەمەبەستی ناڕەزایەتی بەرامبەر نارازیان بە پێی دنەدانی هەندێ هوکاری ناوخۆیی و دەرەوەیی ، هەوڵ دەدەن تاقمەکانی ئایینی بە هۆی سەرەکی ڕەوشی ئێستای ئێراق و گەندەڵی بەرفراوان لەم وڵاتە بناسێنن.
لەم ڕووەوە خۆپیشاندەران لە شارگەلێکی وەک بەغدا دروشمگەلێکیان بەدزی پارتی ئیسلامی دەعوە، سەربە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستا و نووری مالیکی سەروک وەزیرانی پێشووی ئێراق بەرزکردەوە.
زۆرێک لە لێکۆڵەران و کەسایەتییەکانی سیاسیی ئێراقی لەسەر ئەم باوەڕەن کە ئەم دروشمانە و هەڵوێست گرتنی دزە دەوڵەتیی بە دەستێوەردانی باڵوێزخانەکان و کونسوڵخانەی زورێک لە وڵاتانی دەرەوەیی ئەنجام دەبێت.
ڕەزاق حەیدەری ئەندامی کومیسیۆنی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئێراق و هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر لەو کەسانەن کە لەسەر ئەم بڕوایەن هەندێ وڵات کە باڵوێزخانە و کونسوڵخانەیان لە ئێراق هەیە لە کاروباری ئەم وڵاتە دەستێوەردان دەکەن.
ڕەزاق حەیدەری وتی : هەندێ باڵوێزخانە مێژوویەکی درێژخایەنیان لە دەستێوەردان لەکاروباری ئێراق دا هەیە و لە تاقمگەلی تایبەت لەم وڵاتە داکۆکی دەکەن و بەم داکۆکییە دەستێوەردانەیان بواری دەستپێبوونی ناکۆکی ئایینی و ئەتنی خۆش دەکەن .
لەوەها ڕەوشێکی ئاڵۆز دا ڕۆژنامەی لوبنانیی ئەخبار باسی بڕیاری حەیدەر عەبادی کرد بۆ ڕاگرتنی چاکسازییەکانی .
وادیارە عەبادی لە جێبەجێ کردنی چاکسازییەکان چاوپۆشی کرد بێت ڕەنگە هەر ئەو جۆرەی کە ڕۆژنامەی لوبنانیی ئەخبار ڕایگەیاند عەبادی بە پێشگرتن بە چاکسازییەکانی بەنیازی بەدەست هێنانی ئامادەیی زۆرتر بۆ گەیشتن بە گۆڕەپانی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارنامە و پێشنیاری چاکسازییەکانە.














په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 264 | Like: 0

can't open file