یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر جەولانی سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دوابەدای ئیدعای ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە هاوێژرانی چەند ڕاکێت بەرەو باکووری فەلەستینی داگیرکراو لە بەرزاییەکانی جەولان، شەوی ڕابردوو بە پەلامارکردنەسەر خاکی سووریا کەسێکیان شەهید و حەوت کەسی دیکەشیان بریندار کرد . بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمیی سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چوارچێوەی داکوکی کردن لە تاقمە چەکدارە تیرۆریستییەکان و بەرزبوونەوەی ورەیان، شەوی ڕابردوو پەلاماریان کردەسەر ناوەندێکی سەربازی لە ناوچەی قونەیتەرە کە بە هۆیەوە کەسێک شەهید بو حەوت کەسیش بریندار بوون .
کاربەدەستێکی سەربازییش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند بوو کە دوژمنی زایۆنیستی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو چەند ڕاکێتی بەرەو خاکی سووریا هاویشت کە بە هۆیەوە ئیدارەی گەیاندن و گواستنەوەی پارێزگاری قونەیتەرە کەوتە بەر پەلامار .
ناوبراو وتیشی : ئەم پەلامارە زیانی ماڵی لێکەوتەوە.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بەگوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی هەواڵ ، ڕژێمی زایۆنی ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی بە دەست تێدابوون لە پەلامارەکانی مووشەکیی لە بەرزاییەکانی جەولان بۆ سەر باکووری ئیسرائیل تۆمەتبار کردووە و دەوڵەتی سووریای بە بەرپرسی ئەم پەلامارانە زانیوە .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 150 | Like: 0

can't open file