چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پێگه‌ی سه‌ربازیی "غه‌رف ئه‌لشێخ" ی عه‌ره‌بستان له‌ژێرکۆنتڕۆڵی یه‌مه‌نییه‌کانه‌

ئه‌رته‌ش ولێژنه‌کانی جه‌ماوه‌ریی یه‌مه‌ن توانیان پێگه‌ی سه‌ربازیی "غه‌رف ئه‌لشه‌یخ "له‌پارێزگای جیزانی عه‌ره‌بستان بخه‌نه‌ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی یه‌مه‌ن(سه‌با)، سوپاو لێژنه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی یه‌مه‌ن دۆێنێ (دووشه‌ممه‌) له‌وڵامی ده‌سدرێژیی سه‌ربازیی پێنج مانگه‌ی عه‌ره‌بستان، ناوچه‌ی سه‌ربازیی "غه‌رف ئه‌لشه‌یخ" له‌پارێزگای جیزانیان خستە ژێرکۆنترۆڵی تۆکمه‌ی خۆیانەوە. به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوو ترۆمبیلی سه‌ربازانی سه‌عوودیش له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له‌ناوچوون.
کاربه‌ده‌ستێکی ئاگاداری سه‌ربازی له‌پارێزگای سه‌عده‌ به‌م هه‌واڵده‌رییه‌ گوتی:ژمارێک له‌سه‌ربازانی سه‌عوودی له‌ئۆپه‌راسیۆنی باسکراودا کوژراون وژمارێکی دیکه‌ش ڕایان کردووه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشی:ئاگری تۆپخانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن بووبه‌هۆی له‌ناوچوونی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی به‌ناوی ئه‌لحه‌سیره‌ له‌جیزانی عه‌ره‌بستان وهه‌روه‌ها ڕاکردنی به‌گشتیی ئەو سه‌ربازانەی که‌سواری ترۆمبیله‌کان وتانکه‌کانیان بوون.یه‌کێکی دیکه‌ له‌کاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازیی یه‌مه‌نیش دۆێنێ به‌ڕاشکاوی گوتی:دوای شۆرشی ساڵی 2011 ی یه‌مه‌ن و وه‌لادانرانی عه‌لی عه‌بدۆڵڵاسالح له‌ده‌سته‌لات، عه‌ره‌بستان ناوچه‌ شاخاوییه‌کانی نزیک شاری ئه‌لمه‌دافێنی داگیرکرد وهه‌رئێستا هێزه‌کانی سوپا و هێزی جه‌ماوه‌ری توانیویانه‌ ژمارێک له‌ناوچه داگیرکراوه‌کانی یه‌مه‌ن له‌ده‌سدرێژکاره‌ عه‌ره‌بستانییه‌کان بستێننەوه‌.
سوپاوهێزه‌کانی جه‌ماوه‌ری یه‌مه‌ن(ئه‌نسارۆڵڵا) له‌شه‌شه‌می خاکه‌لێوه‌ تابه‌ئێستا له‌ ژێر په‌لاماری ڕاسته‌وخۆی عه‌ره‌بستان وهاوپه‌یمانه‌کانی دان. عه‌ره‌بستان به‌پشتگریی رۆژئاوا ده‌سدرێژی بۆ سه‌رخاکی یه‌مه‌نی به‌بیانووی هێنانه‌سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی له‌کارکشاوه‌و هه‌ڵاتووی ئه‌م وڵاته‌ ده‌سپێکرد.ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ به‌په‌لاماره‌کانی خۆی سێره‌ی گرتووه‌ بۆ ناوچه‌ ئاوه‌دانه‌کان، که‌رتی ڕاژه‌کاری وبه‌نده‌ره‌کانی یه‌مه‌ن و گه‌ره‌کیه‌تی خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە له‌م ڕێگه‌وه‌ تێکبشکێنیت. ناوه‌نده‌کانی فریاگوزاری ومافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئینسانیی کاره‌ساتبار به‌هۆی ئه‌م په‌لامارانه‌ وهه‌روه‌ها گه‌مارۆی هه‌موولایانه‌ی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن عه‌ره‌بستان، وشدارییان داوه‌.تابه‌ئێستا هه‌زاران که‌سی مه‌ده‌نی له‌م په‌لامارانه‌ داکوژراون وسه‌دان هه‌زارکه‌سی دێکه‌یش ئاواره‌وهه‌ڵوه‌دابوونە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 237 | Like: 1

can't open file