یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پێویستیی گوێزرانه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق

نوێنه‌ری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق سه‌ر به‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێی داگرت له‌ سه‌ر پێویستیی گوێزرانه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی کوردستاندا. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "عین العراق" ؛ "ئه‌مین به‌کر محه‌ممه‌د" نوێنه‌ری په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ داوای له‌ "مه‌سعوود بارزانی" کرد بۆ چاره‌سه‌ر کرانی کێشه‌ و ناکۆکی و قه‌یرانی ئێستای هه‌رێمی کوردستان ، ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌ی ئاشتیانه‌ بگوازێته‌وه‌.
به‌ وته‌ی ئه‌م نوێنه‌ره‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن "مه‌سعوود بارزانی" ( که‌ تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆکی یاسایی هه‌رێمی کوردستان بوو) ،مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ له‌ کۆتایی هێنان به‌ ناکۆکیی نێوان پارته‌ کوردییه‌کان دێته‌ ئه‌ژمار.
ئه‌مین به‌کر محه‌ممه‌د باسی ئه‌وه‌شی کرد که‌ پارته‌کانی کوردستان به‌رده‌وامن له‌ سه‌ر هه‌وڵیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی "مه‌سعوود بارزانی" له‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی ئێراق چوارشه‌ممه‌ (19ی ئاگوستی 2015) کۆتایی هات.
به‌ وته‌ی "برزو مه‌جید" سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، "یوسف محه‌ممه‌د" سه‌رۆک په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق تا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی نوێی ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق، ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تییه‌کانی مه‌سعوود بارزانی بۆ ماوه‌ی 60 ڕۆژ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-20 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 240 | Like: 0

can't open file