یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پێویستیی بەڕێوەبرانی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق

سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند: ئەگەر لایەنە سیاسیەکان لە سەر پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێم نەگەنە رێککەوتن پێویستە کۆ پرسی بەڕێوە بچێ. بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی عێراقی"این"نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق رۆژی رابردوو (یەکشەممە) وتی: ئەگەر بێتوو پێنج لایەنەکەی هەرێم سەبارەت بەو پرسە رێک نەکەون، دەبێ کۆپڕسییەکی سەرانسەری بە ئامانجی چارەسەریی کێشە سیاسییەکان بەڕێوە بچێ.
چوار پارتی کۆمەڵ و یەکگرتوو و گۆڕان و یەکێتی دژی درێژکرانەوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانین بە دەسەڵاتە بەرفراوانەکانیەوە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق هەروا پێداگرە لە سەر ئەوەی کەسەرۆکی هەرێم لە رێگای هەڵبژاردنەوە دیاری بکرێ.
ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی"مەسعود بارزانی" رۆژی چوارشەممەی رابردوو (19ی ئوتی 2015) کۆتایی پێ هات.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 233 | Like: 0

can't open file