یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پێشڕه‌وی هێزه‌ئێراقییه‌کان له‌پارێزگای ئه‌نبار

هێزه‌ سه‌ربازی وجه‌ماوه‌ریەکانی ئێراق وێرای کۆنتڕۆڵی ھەندێ له‌ناوچه‌ ستراتژیکەکان پێشڕه‌وی گرینگیان له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌ڕۆژئاوای ئه‌م وڵاته‌ دا بووه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری ده‌نگ وباسی ئه‌لعاله‌م، هێزه‌سه‌ربازی وجه‌ماوه‌رییه‌کانی ئێراق رۆژی دووشه‌ممه‌ وێرای کۆنتڕۆڵی ژمارێک له‌ناوچه‌کانی ستراتژیک له‌گردوپه‌ری دووشاری فه‌لووجه‌ وڕۆمادی پارێزگای ئه‌نبار، پێشڕه‌وی گرینگیان له‌م ناوچه‌گه‌له‌بووه‌ وتوانیان ژمارێک له‌ئه‌ندامانی تاقمی ترۆریستی داعش بکوژن.
ئه‌رته‌شی ئێراق له‌زۆربه‌ی ناوچه‌ ستراتژیکه‌کان له‌گردوپه‌ری فه‌لووجه‌ وڕۆمادی سه‌قامگیر بووه‌و 9 که‌س له‌ترۆریستانی کووشتوه‌ وزیاتر له‌70 بۆمبی چێندراو له‌ناوچه‌یان پووچکردۆته‌وه‌. سه‌رچاوه‌ئاسایشییه‌کانی ئێراق هه‌روه‌ها ڕایان گه‌یاندووه‌: ته‌رمی 31 داعشی که‌له‌تێکه‌ڵچوونه‌کانی ئه‌مدواییه‌ داکوژراون، ڕاده‌ستی پزیشکی یاسایی شاری مووسڵ له‌باکووری ئه‌م وڵاته‌ کراوه‌ که‌له‌نێوان ئه‌وان دا 7 تازه‌لاوی ته‌مه‌ن ژێر 15 ساڵ له‌لایه‌ن داعش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراون وبه‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی ئۆپه‌راسیۆنی خۆکوژانه‌ ڕاده‌هێندرێن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 312 | Like: 0

can't open file