یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پێداگری ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس لەسەر درێژەی پێوەندی لەگەڵ ئێران

ئەندامی باڵای بزووتنەوەی حەماس وتی : پێوەندی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا درێژەی هەیە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی فارس، خەلیل حەییە، ئەندامی باڵای بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، ڕایگەیاند : پێوەندیی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا درێژەی هەیە و داکۆکیی ئێران لە خۆڕاگری فەلەستین بەرامبەر بە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی درێژەی دەبێت.
ئەم ئەندامەی باڵای بزووتنەوەی حەماس هەروەها داوای لە کاربەدەستانی میسری کرد بوارگەی ڕەفەح لە سنووری میسر و کەرتی غەززە بە شێوەی هەمیشەیی بکه‌نه‌وه‌ و لە ڕەنج و کوێرەوەری دانیشتوانیی غەززە، کەم بکەنەوە.
خەلیل حەییە، بێ دەنگەیی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینی سەبارەت بە درێژەی گەماروی غەززە و پڕسی ئاوارەکان ، ئیدانە کرد و ڕەخنەی گرت لە ڕاوەدوونانی ئەندامانی حەماس لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردۆن لەلایەن هێزی ئاسایشی ئەم پێکهاتەیە.
حەییە وتی : پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەگەڵ حەماس وەک بزووتنەوەیەکی قەدەغە کراو دەجووڵێتەوە.
ئەم ئەندامەی باڵای بزووتنەوەی حەماس هەروەها پێداگری کرد ، خۆڕاگری تاکه‌ ڕێگەی بەرەنگار بوونەوەی دەستدرێژیی شارۆچکەنشینانی زایۆنیستی بۆسەر خەڵکی فەلەستینە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-09 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 287 | Like: 0

can't open file