شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پێداگریی ئێران له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تی ئاژانس له‌ پاراستنی به‌ته‌واوه‌تی زانیارییه‌ پۆلێنکراوه‌کان

ئه‌نجومه‌نی حوکمده‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌دانیشتنێکدا له‌ ڤیه‌ن، ڕێگه‌ی به‌ یوکیا ئامانۆی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانس دا هه‌تا هه‌وڵه‌کانی ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان و چاوه‌دێری به‌سه‌ر به‌ڵێنیه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش، ده‌س پێ بکات. ڕه‌زا نه‌جه‌فی، باڵوێزی ئێران له‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی که‌ له‌ دانیشتنی تایبه‌تی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی حوکمده‌رانی ئاژانس له‌ ڤیه‌ن ئاماده‌ بوو، به‌ڵام جارێکی دیکه‌ به‌ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕاگه‌یاند ؛ کرده‌ به‌پارێزه‌ پێویسته‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکرانی پاراستنی تۆکمه‌ له‌ زانیارییه‌ پۆلێن کراوه‌کان ده‌کار بگرێت و ڕایگه‌یاند که‌ له‌قاودرانی هه‌رچه‌شنه‌ زانیارییه‌کی پۆلێنکراو له‌لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه‌ قه‌بووڵ نه‌کراو ده‌بێت.
نوێنه‌ری ئێران له‌ ئاژانس، پێشتریش له‌ نامه‌یه‌کدا به‌ یوکیا ئامانۆ له‌مه‌ڕ که‌ڵک وه‌رگرتنی ناله‌باری شیمانه‌یی ویان درزکردنی زانیارییه‌کان بۆ نێو ئاژانس، وشداریی دابوو.
به‌پێی یاساوڕێساکانی ئاژانس ، شێوازه‌ چاودێرییه‌کان، له‌وێنه‌ی پرسه‌ نهێنییه‌کانی نێوان ئاژانسی نێوده‌وله‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی و ئه‌ندامه‌کانه‌.
به‌پێی بڕگه‌ی حه‌وتی پێڕه‌و و پڕۆگرام، نابێ هیچ چه‌شنه‌ ڕازێکی پیشه‌سازیی یان زانیاریی شاراوه‌ که‌ ئاژانس له‌ وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه‌ پێی ده‌گات، له‌قاو بدرێت.
نێزیکه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ڕاپۆری نۆڤمبه‌ری ساڵی2011ی ئاژانس ئیدیعا کرا، زانیاریه‌ وه‌رگیراوه‌کانی وڵاتێکی ئه‌ندام واپێشان ئه‌دات که‌ ئێران له‌ سایتێکی سه‌ربازیدا ، کۆمه‌ڵێک تاقیکردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی ئه‌نجام داوه‌ که‌ ته‌کنیکی چاشنی ته‌قینه‌وه‌ی تێدا ده‌کار هاتووه‌ ، ئه‌وه‌ له‌حاڵێکدایه‌ که‌ ئاژانس هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی تائێستا نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو.
ئه‌و ڕاپۆره‌ له‌حاڵێکدا بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ سه‌ردانه‌کانی ئاژانس له‌ پارچین له‌ساڵی2005 ده‌ریخستبوو که‌ ئیدیعا باسکراوه‌کان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کانه‌و هیچ به‌رنامه‌ یان تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ چالاکیی ناڤۆکیی له‌و شوێنه‌ ئه‌نجامی نه‌گرتووه‌.
به‌م حاڵه‌وه‌. ڕێککه‌وتن گه‌لێکی نوێ بۆ سڕینه‌وه‌ی خاڵه‌ ته‌ماوییه‌کان له‌نێوان ئێران و ئاژانسدا ئه‌نجامی گرت وئێران هه‌نگاوی زۆرتری بۆ شه‌فاف سازی هه‌ڵگرت.
له‌و ئاراسته‌دا، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و یوکیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ، له‌ 14ی ژولای 2015 له‌ ڤیه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێککه‌وتن که‌ ڕه‌وتی هاوکاری ووتووێژه‌کان به‌ئامانجی چاره‌سه‌ریی هه‌موو پرسه‌ به‌جێماوه‌کانی ڕابردوو و ئێستا ، خێرا و به‌هێز بکه‌ن.
ئامانۆ له‌دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی حوکمده‌ران جارێکی دیکه‌ ئاماژه‌ی کرده‌ پرسی پارچین و وتی: "سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌کانی هاوپێوه‌ند به‌ پارچین له‌گه‌ڵ ئێران وتووێژی کردووه‌و له‌باره‌ی پلانی ڕێگا و ڕێککه‌وتنه‌ جیاجیاکانی هاوپێوه‌ند به‌ پارچین ڕێککه‌وتووین، به‌ڵام ناتوانم له‌باره‌ی وردییاتی پرسه‌که‌ قسه‌ بکه‌م ، به‌ڵام پێبه‌ندین به‌ جێ به‌جێ کردنی به‌ڵێنییه‌کان".
ئاشکریاه‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌رباری به‌رپرسایه‌تییه‌ قورسه‌کانی که‌ له‌ئه‌ستۆیه‌تی، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌درز پێدانی زانیارییه‌ نهێنییه‌کان و به‌خستنه‌ڕووی ڕاپۆری دووتوێ، بواری بۆ ئیدیعاسازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌دژ ئێران هه‌موار کردووه‌. له‌و ڕووه‌وه‌، ئێران هه‌رده‌م له‌باره‌ی کرده‌وه‌ی ئاژانس و ئه‌وه‌ی که‌ ئاژانس له‌ پاراستنی به‌ڵگه‌ نهێنییه‌کانی ئه‌ندامان، به‌شیاوی ئه‌رکی خۆی ئه‌نجام نه‌داوه‌، نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه‌و له‌وباره‌وه‌، ڕه‌خنه‌وگازنده‌ی جیددی بووه‌.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێستا به‌ده‌سپێکردنی ده‌رخستنی ڕاستییه‌کانی جێ به‌جێ کرانی به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش، بڕیاره‌ هه‌تا 15ی دیسه‌مبه‌ری2015 لێکدانه‌وه‌ی یه‌کجاریی خۆی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریی گشت پرسه‌ به‌جێماوه‌کان، بخاته‌ به‌رده‌ست ئه‌نجومه‌نی حوکمده‌ران.
واپێ ده‌چی به‌هه‌لی ڕه‌خساو له‌چوارچێوه‌ی جێ به‌جێ کرانی به‌رنامه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش ، ئاژانس بتوانێ به‌ڕه‌وتێکی ته‌کنیکی و ناسیاسی ، به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی به‌جێ به‌جێ کردنی تۆکمه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش، ئه‌نجام بدات ویارمه‌تیده‌ری ئه‌و ده‌زگه‌یه‌ بێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه‌ به‌ئێران.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 978 | Like: 0

can't open file