دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پیلانگێڕیی ئه‌مریکا بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕه‌وتی ناڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕینی ئێراقییه‌کان

ڕۆژنامه‌ی عوکاز، چاپی عه‌ره‌بستان باسی پیلانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدای کرد بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕه‌وتی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری ئێراق. به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی ئێراقی"الرای"؛ ڕۆژنامه‌ی عوکاز له‌ ڕاپۆرێکدا باسی گه‌ڵاڵه‌ی سێناریۆی گۆڕینی ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئێراق به‌هاوکاری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکاو ده‌م و ده‌زگه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ڤه‌ری که‌نداوی فارسی کرد.
به‌پێی نووسراوه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌، داکۆکی له‌ که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کانی لائیکی ئێراقی له‌وان؛ ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه‌ نوجێفی، یاریده‌رانی له‌سه‌رده‌سه‌ڵات لابراوی سه‌رۆک کۆماری ئێراق و هه‌روه‌ها ساڵح موتڵه‌گ، یاریده‌ری له‌سه‌رکارلابراوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌سپێبوونی خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان که‌ له‌م دواییه‌دا ئێراق شایه‌تیه‌تی، بنه‌مای ئه‌و سێناریۆیه‌ بووه‌.
عه‌کاز نووسی؛ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ ئێراق باش ئاگاداری ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆپێشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی ئێراق به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وی گه‌نده‌ڵی و ئاماده‌کرانی ڕاژه‌کاریی باشتر بۆ شارومه‌ندان ساز ده‌درێت به‌ڵام ئه‌مریکا ، به‌لاڕێدابردنی ڕه‌وتی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ به‌ره‌و فیتنه‌و ئاژاوه‌و شکستی ڕه‌وتی سیاسی ئێراق له‌ڕێی جێ به‌جێ کردنی پیلانه‌کانی، پێوشوێن ده‌گرێت.
له‌ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ شاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئێراق شایه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌رییه‌ که‌ جه‌خت ده‌که‌ن له‌سه‌ر پێویستیی کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵیی ئیداری و ئابووری و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕاژه‌کارییه‌کان.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقیش له‌پێناو جێ به‌جێ کردنی ڕاسپێریی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای دینی وپاش پشت ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاته‌، چاکسازییه‌ سیاسی وئابوورییه‌کانی ده‌س پێ کردووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 235 | Like: 0

can't open file