دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پیرۆزبایی ساڵڕۆژی له‌ دایک بوونی پڕ خێڕ و به‌خته‌وه‌ریی ئیمام ڕه‌زا(ع)

ئه‌مڕۆ "چوارشه‌ممه‌" چواری خه‌رمانانی ساڵی 1394ی هه‌تاوی ، ڕێکه‌وته‌ له‌گه‌ڵ 11ی زیقعه‌ده‌ی ساڵی 1436ی کۆچی و 26ی ئاگوستی ساڵی 2015ی زایینی ، ساڵڕۆژی له‌دایک بوونی پڕ خێر و خۆشی ئیمامی هه‌شته‌می شیعه‌کانی جیهان حه‌زره‌تی ئیمام عه‌لی کوڕی موسا الرضا (ع)ـه‌. 1288 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ وه‌ها ڕۆژێکدا یازده‌ی زیقعه‌ده‌ی ساڵی 148ی کۆچی، حه‌زره‌تی «علی بن موسی الرضا» (علیه السلام)، له‌ ماڵباتی پاکی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی ئیسلام (ص) و هه‌شته‌مین ئیمامی شیعه‌کان له‌ شاری مه‌دینه‌ له‌دایک بوو. ئیمام ڕه‌زا(ع) پاش شه‌هید بوونی باوکی به‌ڕێزی حه‌زره‌تی ئیمام موسا کازم (ع) له‌ ساڵی 183ی کۆچی، ئه‌رکی ڕێنوێنی کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی گرته‌ ئه‌ستۆ. ئه‌و حه‌زره‌ته‌ له‌ سه‌رده‌می خۆیدا بێ وێنه‌ترین که‌سایه‌تیی جیهانی ئیسلام بوو. هه‌ر بۆیه‌ مه‌ئموون خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بۆ پاوه‌جێ کردنی پله‌ و پێگه‌ی خۆی و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی بازنه‌ی کارتێکه‌ریی ئه‌و ئیمامه‌ مه‌زنه‌ له‌ جیهانی ئیسلامدا، ئه‌و به‌ڕێزه‌ی به‌ ڕواڵه‌ت وه‌کوو جێگری خۆی هه‌ڵبژارد. ئامانجی مه‌ئموون له‌ ڕاستیدا ئه‌وه‌ بوو که‌ هه‌موو کاروباری و چالاکیی ئیمام ڕه‌زا(ع) له‌ ژێر کۆنترۆڵ و چاوه‌دێریدا بێ.
هه‌ر بۆیه‌ ئیمامی بانگ کرد بۆ ناوه‌ندی خه‌لافه‌ت له‌ مه‌رو _له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌_ . حه‌زره‌تی ئیمام ڕه‌زا(ع) به‌ بێ مه‌یلی و له‌ ڕووی ناچارییه‌وه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ی قه‌بووڵ کرد.
هه‌رچه‌ند ئیمام (ع) هه‌ر له‌ ژێر گوشار و کۆنترۆڵی حکومه‌تی مه‌ئمووندا بوو ، به‌ڵام وێڕای ئه‌و باروودۆخه‌، ئه‌و حه‌زره‌ته‌ کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری دانا له‌ سه‌ر موسڵمانان به‌ گشتی و خه‌ڵکی ناوچه‌ی خۆراسان به‌تایبه‌ت و خه‌ڵکی له‌ ڕاست و به‌رحه‌ق بوونی بنه‌ماڵه‌ی پاکی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ) ئاگادار کرده‌وه‌.
رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌دایک بوونی پڕ خێرو به‌ره‌که‌تی حه‌زره‌تی ئیمام ڕه‌زا(ع) له‌ هه‌موو هۆگران و ئه‌ڤیندارانی ئه‌هلی به‌یتی عیسمه‌ت و ته‌هاره‌ت پیرۆزبایی ده‌کات.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 261 | Like: 0

can't open file