یه‌کشه‌ممه‌ ۱ گه‌لاوێژ ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

په‌یامی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تیی زمانی فارسی

سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ په‌یامێکدا بۆ ده‌یه‌مین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بره‌وپێدانی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی، زمانی فارسی به‌ زمانی عه‌قڵ و ئاوه‌ز، ڕه‌وشتی جوان، وتووێژ و نێوانه‌ڕۆی وه‌سف کرد. به‌ پێی راپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماره‌تیی ئێران؛ "حه‌سه‌ن ڕۆحانی" سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) له‌ په‌یامێکدا بۆ ده‌یه‌مین کۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بره‌وپێدانی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی له‌ تاران وتی: کاری توێژه‌ران و چالاکانی بواری بره‌وپێدانی زمان و ئه‌ده‌بی فارسی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پێداویستیی راستینه‌ی جیهان واته‌ ئاوه‌ز، میهره‌بانی و ئه‌ده‌به‌.
ڕۆحانی له‌م په‌یامه‌دا وتیشی؛ زمانی فارسی که‌ ئاوێنه‌ی باڵانوێنی بیرو هزر و فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری ئێرانییه‌، مێژوو شایه‌تی ده‌دات که‌ هه‌رگیز له‌ بازنه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام ئاماده‌ی وتووێژ و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمان و فه‌رهه‌نگه‌کانی دیکه‌ بووه‌.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌م په‌یامه‌دا وتی: زمانی فارسی به‌ ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆی توانای راکێشان و وه‌رگرتن و تێکه‌ڵ کردنی زمانه‌کانی دیکه‌ی هه‌بووه‌، هه‌ر له‌ زمانه‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ تا زمانی عه‌ره‌بی، هیندی، تورکی و ته‌نانه‌ت زمانه‌ نوێکان و هه‌ر ئه‌و توانایی زمانییه‌یه‌ که‌ پیشانده‌ری لێهاتوویی و کارامه‌یی بیر و هزر و فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری زیندووی ئێرانی و ئیسلامییه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 1077 | Like: 0

can't open file