یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

په‌لاماری نوێی زایۆنیسته‌کان بۆسه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا

شارۆچکه‌نشینانی زایۆنیست جارێکی دیکه‌ به‌هێرش کردنه‌سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌قودسی پیرۆز، بێ ڕێزییان کرد به‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌. به‌پێی ڕاپۆری که‌ناڵی ئه‌لئه‌خباریه‌ی عه‌ره‌بستان، شارۆچکه‌نشینانی زایۆنیست به‌پاڵپشتی سه‌ربازانی ئه‌و رژیمه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جارێکی دیکه‌ به‌هێرش کردنه‌سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌گه‌ڵ نوێژخوێنان و خزمه‌تگوزارانی ئه‌و مزگه‌وته‌ پیرۆزه‌، که‌وتنه‌ شه‌ڕ و پێکدادان.
هه‌روه‌ها له‌و تێکهه‌ڵچوونانه‌دا لانیکه‌م سێ فه‌له‌ستینی بریندار بوون.
حه‌نا عیسا سکرتێری گشتیی لیژنه‌ی ئیسلامی_مه‌سیحی به‌ره‌ڤانی له‌ قودس و پیرۆزایه‌تییه‌کانی فه‌له‌ستین له‌وباره‌وه‌ وتی: ژمارێک ڕێکخراوی توندڕه‌وی زایۆنی ئاڵای رژیمی زایۆنییان له‌ شوێنه‌ جۆربه‌جۆره‌کان و ئه‌و ڕێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا ھەڵداوە.
حه‌نا عیسا وتیشی: داکۆکیی رژیمی زایۆنی له‌ شارۆچکه‌نشینانی زایۆنیست ته‌نیا به‌ ڕه‌وا زانینی بێ حورمه‌تی کردن به‌پیرۆزایه‌تیه‌ ئیسلامیه‌کان له‌قودس به‌رته‌سک نابێته‌وه‌، به‌ڵکوو داکۆکی له‌وان ، هه‌وڵی تیرۆریستی و تاوانکارانه‌ ده‌رهه‌ق بە فه‌له‌ستینیه‌کانیش ده‌گرێته‌وە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-10 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 405 | Like: 0

can't open file