هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

په‌لاماری سه‌ربازانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی که‌رتی ڕۆژاوا

سه‌ربازانی ڕژێمی زایۆنی به‌ په‌لاماردانی ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی که‌رتی ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن چه‌ندین فه‌له‌ستینییان بریندار و قۆڵبه‌ست کرد. به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی فه‌له‌ستین؛ سه‌ر بازانی ڕژێمی زایۆنی شه‌وی چوارشه‌ممه‌ به‌ په‌لاماردانی گوندی "پێغه‌مبه‌ر ساڵح(ع)" له‌ ڕامه‌ڵڵا و ته‌قه‌ کردن له‌ فه‌له‌ستینییه‌کانی دانیشتووی ئه‌م گونده‌ چه‌ندین منداڵ و لاویان بریندار کرد. سه‌ربازانی ڕژێمی زایۆنی هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ په‌لاماردانی ناوچه‌یه‌ک له‌ باشووری شاری نابلۆس سێ فه‌له‌ستینییان پاش زه‌بر و لێدانێکی زۆر قۆڵبه‌ست کرد. سه‌ربازانی داگیرکه‌ری زایۆنی هه‌موو ڕۆژێ به‌ بیانووی بێ بنه‌ما هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ناوچه‌ فه‌له‌ستینییه‌کان و ژمارێک فه‌له‌ستینیی بێ تاوان شه‌هید، بریندار و قۆڵبه‌ست ده‌که‌ن.
هه‌واڵی دیکه‌ له‌ فه‌له‌ستینه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ لێژنه‌ی کاروباری ئه‌سیران و ئازادکراوانی فه‌له‌ستینی ڕایگه‌یاند؛ ڕژێمی زایۆنی به‌ داسه‌پاندنی یاسای نامرۆیی گرتنی ئیداری (له‌به‌ند کردنی به‌ بێ دادگه‌یی کران) دژ به‌ گه‌لی فه‌له‌ستین و بنپێ کردنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ، له‌ ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا بڕیاری گرتنی ئیداری بۆ 25 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌رکردووه‌.
ئیستاکه‌ نزیکه‌ی 6500 ئه‌سیری فه‌له‌ستینی له‌ به‌ندیخانه‌کانی ڕژێمی زایۆنیدا له‌ ڕه‌وشێکی ته‌واو ناله‌بار و تاقه‌ت پڕووکێن ڕاگیردراون.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 800 | Like: 0

can't open file