هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

په‌لاماری بەهاوه‌ن بۆسه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌لعاله‌م له‌ ده‌مشق

گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ، نووسینگه‌ی که‌ناڵی ئه‌لعاله‌م له‌ ده‌مشقی پێته‌ختی سووریایان به‌هاوه‌ن کوتا. به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی که‌ناڵی ئه‌لعاله‌م، چه‌کداران ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ بڕێک ناوچه‌ی ده‌مشق بۆ وێنه‌، بینای نووسینگه‌ی ئه‌و که‌ناڵه‌یان به‌هاوه‌ن دایه‌ به‌رپه‌لامار که‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیانێکی زۆر له‌ بینای ئه‌و نووسینگه‌یه‌ که‌وت.
ئه‌و په‌لاماره‌، زیانی گیانیی بۆ کارمه‌ندانی نووسینگه‌ی ئه‌لعاله‌م به‌دواوه‌ نه‌بوو.
ئه‌وه‌ له‌حاڵێکدایه‌ که‌ حوسێن مورته‌زا سه‌رۆکی نووسینگه‌ی ئه‌و که‌ناڵه‌ له‌ ده‌مشق ڕۆژی شه‌ممه‌ کاتێک خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ڕاپۆرێک بوو له‌باره‌ی شه‌ڕی تیرۆریستان له‌ پارێزگای ده‌رعا له‌باشووری سووریا، که‌وته‌ به‌ر ده‌سڕێژی تیرۆریستان و بریندار بوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریاش ڕایگه‌یاند:له‌ په‌لاماری بەهاوه‌نی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی سه‌ر گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری ده‌مشق، ده‌ که‌س له‌ شارومه‌ندانی سووریا کوژران و 53 که‌سیش بریندار بوون که‌ حاڵی ژمارێک له‌وان شپرزه‌ ڕاگه‌یێندراوه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 898 | Like: 1

can't open file