یه‌کشه‌ممه‌ ۷ جۆزه‌ردان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

په‌ره‌ی هاوکارییه‌ ناڤۆکییه‌کانی ئێران و ڕووسیا

یاریده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا باسی پێشکه‌وتنی هاوکارییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌و ئێرانی کرد له‌بواری جیاجیادا له‌وان بواری ناڤۆکی. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا؛ دیمیتری ڕاگوزین، یاریده‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا به‌ئاماژه‌ به‌ به‌رنامه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌م دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هاوکارییه‌ زانستی و ته‌کنۆلۆژیاییه‌کانی ئێران و ڕووسیا، وتی: ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ هه‌یه‌ که‌ ئێران، یه‌کێک له‌ هاوبه‌شه‌کانی ڕووسیا بێت له‌بواری ته‌کنۆلۆژیای ئاسمانیی و به‌رهه‌مه‌کانی پیشه‌سازیی فڕۆکه‌وانی.
ناوبراو هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌نجامی دانوستانه‌کانی له‌گه‌ڵ سۆرێنا سه‌تاری، یاریده‌ری زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی پێشانگای هه‌وا فه‌زای مه‌کس2015 له‌ شاری ژۆکۆفسکی له‌نێزیک مۆسکۆ له‌ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا وتی: هاوکارییه‌کانی دوو وڵات له‌مه‌ڕ وزه‌ی ئه‌تۆمی په‌ره‌ ده‌ستێنێ.
راگوزین هه‌روه‌ها به‌ئاماژه‌ به‌توانای فراوانی دوو وڵات بۆ په‌ره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان، وتی: په‌ره‌پێدانی هاوکاریه‌کان له‌بواره‌ جیاجیاکاندا له‌وانه‌یه‌، پیشه‌سازیی ئاسمانی، که‌شتی سازی، هه‌وافه‌زا و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ ڕاژه‌کارییه‌ فه‌زاییه‌کان له‌خۆ بگرێت.
شاندی ئێرانی دوێنێ سه‌ردانی پێشانگای ئاسمانیی مه‌کس2015ی کرد که‌ تێیدا ده‌سکه‌وته‌کانی به‌رگریی، ئاسمانی و فه‌زایی به‌سه‌دان کۆمپانیای چل وڵاتی جیهان به‌تایبه‌ت ڕووسیا خراوه‌ته‌ به‌رچاوی هۆگران.
به‌پێی به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یێندراو، ده‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌رایی و گرێبه‌ستی هاوکاری له‌ڕه‌وتی سه‌فه‌ری چوار ڕۆژه‌ی شاندی ئێرانی که‌ سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌ کۆتایی پێ دێ، ئیمزا ده‌کرێت.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 1032 | Like: 0

can't open file