دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

پرێس کۆنفرانسی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌مه‌دان

سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: له‌سه‌ربنه‌مای به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش(به‌رجام) ، به‌تیجاری کرانی ناڤۆکیی ئێران ده‌س پێ ده‌کرێت. حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشه‌و له‌پرێس کۆنفرانسێک له‌پارێزگای هه‌مه‌دان له‌ ڕۆژاوای ئێران، وتی: له‌ بڕیارنامه‌ی2231ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان نه‌ک هه‌ر به‌رنامه‌ی ناڤۆکیی ئێران به‌ڕه‌سمیی ناسێندراوه‌ به‌ڵکوو داوا له‌ وڵاتانی مه‌زن کراوه‌ تاکوو له‌گه‌ڵ ئێران له‌وباره‌وه‌ هاوکاریی بکه‌ن.
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیوای خواست؛ به‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی هه‌نگاونانی هاوبه‌ش ، یه‌کلابکرێته‌وه‌و بایکۆت و ئابلۆقه‌ سه‌پێندراوه‌کانی ڕۆژاوا به‌دژ ئێران، لاببردرێن و ئێرانی ئیسلامی به‌ڕاکێشانی سه‌رمایه‌ ده‌ره‌کییه‌کان شایه‌تی گۆڕانکارییه‌کی مه‌زنی ئابووری بێت.
حه‌سه‌ن روحانی هه‌روه‌ها سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ کۆڕی شۆرای ئیداری پارێزگای هه‌مه‌دان، وتی: پتانسێلی ڕاکێشه‌ری ئێران بۆ خاوه‌ن سه‌رمایه‌کان به‌مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌نانه‌وه‌، یه‌کجار به‌رز بووه‌ته‌وه‌و به‌لابرانی بایکۆته‌کان، چالاکییه‌کی به‌رفراوان بۆ گه‌یشتن به‌ گه‌شه‌ی هاوسه‌نگ و پاوه‌جێ ده‌س پێ ده‌کرێت.
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و کۆڕه‌دا پێی داگرت؛ بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کارکردن پێویسته‌ گشت خه‌ڵکی ئێران چالاکانه‌ هه‌وڵ بده‌ن.
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوێشه‌و له‌ کۆتایی بیست و دووهه‌مین سه‌فه‌ری پارێزگایی خۆی ، هه‌مه‌دانی به‌ره‌و تاران جێهێشت.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 282 | Like: 0

can't open file