یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

وەزیری نەوتی ئێراق سەردانی هەرێمی کوردستان ده‌کات

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاند که‌ بڕیارە بەم نزیکانە وەزیری نەوتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئەردەڵان نورەدین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند: "من پەیوەندیم لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق (عادل عەبدولمەهدی) کردووە، باسی لەوە کرد کە بەم نزیکانە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی بگەینە چارەسەرێک، چونکە ماوەیەکە گفتوگۆ لەنێوان "هەردوولا وەستاوە." وتیشی: "ڕۆژی سەردانەکەی دیاری نەکردووە، بەڵام بەم نزیکانە دەبێت". ڕاشیگەیاند: "پێشتر بڕیاربوو شاندێکی حکوومەتی ھەرێم بچێتە بەغدا، بەڵام دواتر (عەبادی) وەزیری نەوتی ڕاسپاردووە بێتەوە هەرێمی کوردستان و لەبارەی پرسی نەوت لەگەڵ سەرکردایەتی کورد کۆبێتەوە."
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-22 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 191 | Like: 0

can't open file