یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

وەزارەتی دارایی هه‌رێمی کوردستان وەڵامی سامانە سروشتییەکانی دایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی دایە و ڕایگەیاند باشتر وابوو هەر لایەنێک ئەرک و کارەکانی خۆی بە پێی یاسا کار پێکراوەکان جێبەجێ بکات بۆ دابین کردنی ماف و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بری بڵاو کردنەوەی ڕوونکردنەوە لەسەر یەکتر. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس،لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی داراییدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای NRT نێردراوە دەڵێت:"دەربارەی ئەو ژمارانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانتیەکان بڵاوی کردۆتەوە کە 1.240 یەک ملیار و دوو سەد و چل ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت بوە ئێمە ئەم رونکردنەوانەمان هەیە." یەکەم: سەرجەم ئەم پارانە لە (کۆمێرز بانک) لە ئەڵمانیا دەچێتە سەر حسابی بانکی نێودەوڵەتی کوردستان وە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان دەیخاتە سەر حسابی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان. دووەم :لەو بڕە پارەیە تەنها یەک ملیار و سەدو دەملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بەم شێوەیە خەرج کراوە: أ_ مووچەی مانگی 4/2015 لە حکومەتی عێراقیەوە پێنج سەد و هەشت ملیار دینار دابین کرابوو، سێ سەد و پەنجا و حەوت ملیار دینار لەو داهاتەی نەوت خەرجکراوە بۆ تەواو کردنی مووچەی مانگی 4/2015 . ب_ بۆ مووچەی مانگی 5/2015 لەو داهاتەی نەوت هەشت سەد و شەست و پێنج ملیار دینار دراوەتە مووچە ج_ ئەو پارەی تر کە لە بانکی کوردستان ماوەتەوە لە حسابی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەم شێوەیە خەرجی کردوە بۆ: ١- بیست و پێنج ملیۆن دۆلار بۆ کێشەی دادگایی لەدەرەوەی وڵات. ٢- دە ملیۆن دۆلار بۆ حسابی یەکێک لە کۆمپانیاکانی نەوت کە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان قەرزاریەتی. ٣- پێنج ملیۆن دۆلار بۆ ئەو کۆمپانیایەی کە بینا نوێیەکەی وەزارەتی سامانەسروشتیەکان دروستکردوه‌. ٤- دە ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی پەروەدرە بۆ کڕینی پەرتووک ٥- پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پاکردنەوەی یەکێک لە قەزاکانی هەرێمی کوردستان. ٦- دە ملیۆن دۆلار بۆ خەرجکردنی مووچەی هەردوو لیوای نەوت سەر بەوەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ مانگی پێنج. ٧ -ئەو بڕەی تری لە بانکی کوردستان ماوەتەوە لەگەڵ 75 ملیۆن دۆلار کە لە 18/8/2015 چۆتە سەر حسابی بانکی کوردستان لەوێوە دەدرێت بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پێشمەرگەی پێدەدرێت و لە 23/8/2015 دابەش دەکرێت کە پێشتر رامان گەیاندوە. ٨ - لە 21 ئابدا 187 ملیۆن دۆلار خراوەتە سەر حسابی بانکی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتۆتە هەرێمی کوردستان. ڕوونکردنەوەکە دەشڵێت "ئەمانە رونکردنەوە بوون بۆ بەر چاوڕونی مووچە خۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایدا داواکارین: أ_ لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوونێکی وردبکەن بۆ دواکەوتنی مووچەی مانگی شەش و مانگەکانی تری مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ب_ چەند جارێک ئەمەمان وتوە و دووبارەی دەکەینەوە کەلە دەستپێکی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو مانگ مووچەی مووچە خۆران دواکەوتبوو هەر ئەمەشە تاوەکو ئێستا بەردەوامە".
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-22 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 271 | Like: 0

can't open file