دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ویلایه‌تی: ئێران وچین پێوه‌ندی ستراتژیکیان هه‌یه‌

سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتژیکی کۆگه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نزامی ئێران گوتی: ئێران وچین له‌ده‌ڤه‌ره‌کانی جۆربه‌جۆر پێوه‌ندی ستراتژێکیان هه‌یه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ستراتژیکی کۆگه‌ی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نزامی ئێران سێ شه‌ممه‌ دوای دیداری "دێنگ لی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسیای ڕۆژئاوایی وباکووری ئافریقای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له‌تاران وله‌پرێس کۆنفرانسی هاوبه‌ش داگوتی: ئێران وچین به‌ئیراده‌ وسه‌ربه‌خۆیی توکمه‌ له‌ڕه‌وتی په‌ره‌ی هاوکارییه‌کانیان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن. عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی ، به‌هه‌بوونی ئیراده‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئێران وچین بۆ په‌ره‌ی پێوه‌ندییه‌کان ئاماژه‌ی کردو به‌ڕاشکاوی گوتی،ده‌بێ دوولایه‌ن له‌م ده‌رفه‌ته‌ که‌ڵک وه‌ربگرن.ویلایه‌تی هه‌روه‌ها به‌ئاماژه‌دان به‌هات وچۆی کاربه‌ده‌ستانی دوو وڵات له‌ئاستی جۆربه‌جۆر داگوتیشی: ئه‌م بابه‌ته‌ نیشانده‌ری گرینگایه‌تی پێوه‌ندی تاران -پێکه‌نه‌ وبه‌گوێره‌ی لێکدانه‌وه‌کان پێوه‌ندی دوو وڵات ده‌توانێ بگاته‌ نزیک 200 ملیاردۆڵار. ئه‌و به‌باسکردنی ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری چین سه‌ردانی ئێران ده‌کات گوتی: ڕاوێژی پێویست له‌م بواره‌ ئه‌نجام دراوه‌ وله‌کاتی دابین بوونی ده‌رفه‌تێکی له‌بارله‌سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆماری چین بۆ تاران له‌باره‌ی بابه‌ته‌کانی هاوپێوه‌ند به‌دوو وڵات وتووێژ ده‌که‌ن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 239 | Like: 0

can't open file